پۆلیسی ویلایه‌تی هێلمه‌ند ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه‌به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نارجاده‌یی له‌م ویلایه‌ته، لانیكه‌م حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی ئه‌فغانستان، سه‌رجه‌م قوربانییان ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون. وته‌بێژی والی هێلمه‌ند له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه سه‌رجه‌میان سواری مۆتۆرێك ببوون، به‌هۆی ڕۆیشتن به‌سه‌ر ئه‌م مینه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرته‌ووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ده‌وترێ كه گرووپی ئیسلامیی تاڵبان هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بووه.