له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیكی بنكه‌یه‌كی نیزامی له “موگادیشۆ” پێته‌ختی سوومالی، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌منییه‌تی سوومالی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی له نزیك یاریگایه‌كی تازه درووست كراوه له ناوچه‌ی “وارتا نابادا” له موگادیشۆ ڕوویداوه، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندرابوون. ڕاشیگه‌یاندووه: به‌هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێ له برینداره‌كان، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ئارادایه. شایانی باسه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.