به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فۆرات نیووز، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان لە بەردەم بازاڕی گەل لە ناوەندی شاری عەفرین تەنکەرێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ٦٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥٠ کەسیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان لە شاری عەفرین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە. میدیاکانی تورکییه بڵاویانکردووەتەوە، تەقینەوەكە لە گەڕەكی مەحمودیە لە ناوەڕاستی شارەكە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوە روویداوە و زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ساڵی ٢٠١٨وە، شاری عەفرین لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارهکان توركییه دایه و هێشتا کێشە و شەڕ و ململانێکان لەو ناوچەیە به‌رده‌وامه.