ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له بازاری شاره‌كی “سه‌در”ی به‌غداد، لانیكه‌م ٣٥ كه‌س بوونه قۆربانی و ٦٠ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی عێراق، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی بووه كه له نێو بازاری “ئهلحهویلات”ی گه‌ڕه‌كێكی شێعه‌نشینی شه‌رقی به‌غداد، چێندرابوو. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه یه‌ك ڕۆژ به‌ر له هاتنی جێژنی قۆربان ڕوویداوه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی عێراق له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه خه‌ریكی بازاركردن بوون. له نێوان كۆژراوانی ئه‌و ڕووداوه چوار منداڵ هه‌یه و هێشتا هیچ گرووپ و لایه‌نێك ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. به‌ڵام پێشتر گرووپی ئیسلامی داعش ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی زۆری له گه‌ڕه‌كی “سه‌در”ی به‌غداد ئه‌نجام داوه.