ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هێزەكانی ئینتزامی ڕژیم لە ناوچەی هەورامان و جوانڕۆ، تەقەیان لە ماشینی کاسبکارێک کردووە و ویستوویانە دەست بە سەر باری ماشینەکەدا بگرن کە لە لایەن خەڵکەوە پێشیان پێ گیراوە.
له ماوهی یهك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزهكانی ڕژیم لە ناوچەی هەورامان و جوانڕۆ و لە نزیک ئاوایی “مەزیدی” لە جادەی باینگان، کەمینیان بۆ ماشینی کاسبکاران ناوەتەوە و بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوو تەقەیان لێ كردوون. شایانی باسه، كاتێك ههوڵیان داوه دەست بە سەر باری یهكێك له ماشینەکان دا بگرن، خەڵکی ئاوایی “بانەوڕێ” و دەورووبەری؛ یەکگرتووانە بە هانای ئەو کاسبکارەوە چوونە و ڕێگەیان نەداوە هێزەکانی ڕیژیم دەست بە سەر کەلوپەلی ئەو کاسبکارەدا بگرن. لەو کاتەدا لە نێوان هێزی یەکگرتووی خەڵک و هێزە تاڵانچییەکانی ڕژیم تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە و هەتا درەنگانێک ئەو تێکهەڵچوونە بەردەوام بووە و خەڵک توانیویانە پاشهكشه به هێزهكانی ڕژیم بكهن.