ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی هێرشێكی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و خوێناوی بۆ سه‌ر فڕۆشگای ئه‌فغانستانییه‌كان له ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا، سێ كه‌س برینداربوون.
شایانی باسه، یه‌كێك له برینداربووه‌كان به‌دوای ڕاگوزێرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها هێرشبه‌ره‌كه به دوای ئه‌م ڕووداوه ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و خۆی كوشتووه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه، هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.