بەپێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی دوو ڕۆژی ڕابردوودا باخدارێک بە ناوی “ئاراس شوکری” کە لهگهڵ چهند کرێکارێكیتر لە باخەکەیدا لە شوێنك به ناوی “تەختی جام” کاریان دەکرد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمهوه تەقەیان لێکرا و ناوبراو برینداربوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “ئاراس شوکری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان بریندار کراوە و ناوبراو سکاڵای خۆی بۆ دادگا بردووە و داوای بەدواداچوونی ڕووداوەکەی کردووە. ههر لەو پێوەندییەدا، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، هاووڵاتییەک بە ناوی “سدیق عەلیخانی” دانیشتووی گوندی “گوێزلی”ـی ناوچەی ئالانی سەردەشت لە مەزرای خۆی لە گوندی “بێژوێ” لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکرابوو. ناوبراو بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی دەستی بە کاری کۆکردنەوەی “مازوو” کردبوو و کە بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم بریندار بوو.