به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئینتزامی دێلگان له ماشێنی هه‌ڵگری موسافیرانی ئه‌فغانستانی، لانیكه‌م ٧ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م ماشێنه گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئینتزامی پازگای “چاهشوور” ته‌قه‌یان له ماشێنێكی سه‌واری كه هه‌ڵگری مۆسافیرانی ئه‌فغانستانی بوو كردووه و به‌هۆیه‌وه سه‌ره‌ڕای كوژرانی شۆفیر ماشینكه، دوو كه‌سی دیكه له مۆسافیرانی ئه‌م ماشینه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، شۆفیر ماشینكه منداڵێكی ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن بووه كه به‌هۆی نه‌بوونی كار، ده‌ستی كردووه به موسافیر كه‌شی.