كارخانه‌ی ماشین سازیی “كیا مۆتۆرز” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه ڕاگه‌یاند كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری جیهان و هه‌روه‌ها دابه‌زینی ڕێژه‌ی داواكاری كڕینی ماشین، چالاكی ژماره‌یه‌ك له كارخانه‌كانی خۆی ڕاگرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیلنا”ی سه‌ر به ڕژیم، كارخانه‌ی ماشین سازیی كیامۆتۆرز ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی كاریگه‌ری ویرووسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابووری جیهان، چالاكی ژماره‌یه‌ك له كارخانه‌كانی خۆی له كۆره‌ی باشوور له ڕێكه‌وتی ٢٣ تا ٢٩ی ئاوریل ڕاگرتووه. شایانی باسه، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی كۆره‌ی باشوور له ڕێكه‌وتی ١ی ئاوریل تا ١٠ی هه‌مان مانگ ١٨ و ٦ له‌سه‌د دابه‌زیوه له‌حاڵێكدا كه له ١٠ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی مارس، ٢٠ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د چووبووه سه‌رێ. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ماشین و قه‌ته‌عاتی ماشین له‌م ماوه‌یه‌دا ٧ و یه‌ك ده‌هۆمی له‌سه‌د و ٣١ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د دابه‌زیوه.