له حاڵێكدا كه وڵاتانی جۆراوجۆ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ویرووسی كۆرۆنا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له زۆربه‌ی شوێنه‌كان مه‌دره‌سه‌كان داخراون، كێبه‌ركێ وه‌ر‌زشییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ناوه‌نده‌كانی فه‌رهه‌نگی، چالاكییه‌كانی خۆیان ڕاگرتووه.
ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه، زانكۆكان و باغچه‌ی ساواكانی ته‌عتیل كردووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م، سینه‌ماكان، شانۆكان و ساڵۆنه‌كانی وه‌رزشی و مۆزه‌كانی ته‌عتیل كردووه. له ئه‌مریكاش، یارییه‌كانی تۆپی پێی ئه‌مریكایی، یارییه‌كانی به‌ستكتباڵ و تۆپی پێ، هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. له ئیتالیا، ده‌وڵه‌ت بڕیاری به‌ستنی سه‌رجه‌م ڕێستووران، كازینۆ و فڕۆشگاكانی داوه. شایانی باسه، ئاماری قوربانییان له‌م وڵاته هه‌تا ئێستا له هه‌زار كه‌س چووه‌ته سه‌رێ. هه‌روه‌ها هاتووچۆ له چوار شاری ناوچه‌ی كاتالۆنیا قه‌ده‌غه‌كراوه. به‌وته‌ی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی، زیاتر له ١٢٥ هه‌زار كه‌س له ١١٨ وڵاتی جیهان به‌م نه‌خۆشییه تووشبوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێژه‌ی قوربانییان له ٤ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س چووته‌سه‌رێ.