کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ته‌عتیلیی مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی مینووده‌شت و بێكاربوونی كرێكاران

تعطیلی و بیکار شدن کارگران معدن زغال سنگ مینو دشت

تعطیلی و بیکار شدن کارگران معدن زغال سنگ مینو دشت

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، له‌سه‌ر بڕیاری پشكێنه‌رانی ئیداره‌ی گشتیی شارستانی مینووده‌شت، چالاكیی به‌شێك له‌ مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی ته‌خت، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ پێی ده‌وترێ “په‌یڕه‌و نه‌كردنی ئیمه‌نی كار”، ڕاگیرا.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م به‌شه‌، له‌ ئێستادا چالاكیی یه‌كێك له‌ توونێله‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زۆغاڵ سه‌نگی ته‌خت ڕاگیراوه‌ و پتر له‌ ٧٠ كرێكاری ئه‌م به‌شه‌ بێكار كراون. شایانی باسه‌، له‌ مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی ته‌ختدا، كه‌ له‌ ناو دارستانه‌كانی مینووده‌شت دایه‌، زیاتر له‌ ٣٠٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن.