وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك باسی له سزادانی ئه‌و شیركه‌ته نه‌وتییانه كه گه‌مارۆكانی سه‌ر وێنزۆئێلایان له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م سزایه به‌دوای هه‌نارده‌كردنی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار بۆشكه بێنزین له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ وێنزئێلا، دیاری كراوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه كه هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی وێنزۆئێلا به مه‌به‌ستی فرۆشتنی نه‌وت قه‌بووڵ نه‌كراوه و ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه بچنه بازگه‌ی ئه‌م مامڵانه‌وه، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا ده‌درێن.