به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، “جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، حوكمی ١٣ مانگ زیندانه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده” كه به پێی به‌خشنامه‌ی ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه له لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیمه‌وه ده‌بوایه‌ه ئازاد بكرایه، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه پێش به ئازادكرانی گیراوه و له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” به ١٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا و له لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌م حوكمه هه‌روه‌ك خۆی ته‌ئید كراوه له زیندان به ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ناوبراو پێشتر به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و له ئێستادا ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات.