كاناڵی تیلیگرامی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا گوشاری حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی بۆ سه‌ر خوێندكاران تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ده‌یان خوێندكار ته‌وبیخ و ته‌علیق كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌و كاته‌وه به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ژێر ناوی حیجبابان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆكانی ئێران دا جێگیر كراون، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ چه‌ند هێنده زیادی كردووه. زۆربه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه سزا دراون به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری بووه، له به‌شێكی خوێندكاران بهڵێێنامهیان وه‌رگرتووه و به‌شێكیان له پرۆسه‌ی خوێندن دووخراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیش حوكمی تهوبیخیان وه‌رگرتووه.
