هه‌واڵنێرییه‌كان ڕایانگه‌یاند، هه‌یئه‌تی هاوسه‌نگسازی یاساكانی مه‌جلیس، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی، له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ زیادكردنی ده له‌سه‌دی حقوقی خانه‌نشینكراوانی كرێكاریی، به پێچه‌وانه‌ی یاسا زانی‌و و ڕه‌تی كرده‌وه. به‌م جۆره چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده له‌سه‌دی حقوقی خانه‌نشینكراوان، له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. خانه‌كاریگه‌رییه‌كان زۆر زوو، ئه‌م بابه‌ته‌یان جێژن گرت و هه‌وڵیاندا خانه‌نشینكراوان به هیوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٨ له‌سه‌دی مووچه‌كانیان، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له چاوه‌ڕوانیدا ڕابگرن.
به پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ساڵی ١٤٠٠دا “چل و دوو میلۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و دوو“هه‌زار كه‌س، له ژێر چاودێری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا بوون، كه ئه‌م ڕێژه‌یه “سێ میلۆن و سێسه‌د و نۆ هه‌زار و حه‌وسه‌د و بیست“كه‌س، خانه‌نشینكراو، له‌كاركه‌وتوو یان ئه‌وانه‌ی تا ڕه‌شه‌مه‌ی ٩٩، له ژیاندا نه‌ماون، له خۆده‌گرێت. ڕۆحانی ساڵی ٩٧ وتووبوی كه، كابینه‌كه‌ی له ئاست پێدانی مووچه به “دوومیلیۆن و نیو” خانه‌نشینكراو، به‌رپرسه. كابینه‌ی ڕه‌ییسی جه‌للادی ٦٧، كاتی په‌سه‌ندكرانی زیادكردنی ١٠ له‌سه‌د به حقوقی كرێكاران و كارمه‌ندانی ژێر چاودێری ده‌وڵه‌ت، كه پتر له “پێنج میلیۆن“كه‌سن، ئه‌م خانه‌نشینكراوانه‌شی له‌به‌رچاو گرتبوو.
ئه‌وه‌یكه ئایا ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه تاكتیكێكی فریوكارانه بوو، یان به‌یانگه‌ری ئه‌وپه‌ڕی بێگانه‌بوونی كابینه‌یه، له‌گه‌ڵ ژیانی واقعی خه‌ڵكی ئێران، ڕوون نییه. ڕاپۆرتی ئیداره‌ی ئامار و بانكی ناوه‌ندی ده‌ریده‌خات كه، هه‌ڵاوسان له‌نێوان ٤٠ بۆ٥٠ له‌سه‌ده و ئه‌مه له هه‌ل و مه‌رجێكدایه كه هه‌ڵاوسان بۆ پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، تا ئاستی ١٠٠ له ١٠٠ به‌رز بۆته‌وه. له ئاوا هه‌ل ومه‌رجێكدایه كه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت، به خێرایی له‌لایه‌ن كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تییه‌وه، به گاڵته گیراوه و خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی له‌سه‌ر كار، له‌ڕێگای وه‌رێخستنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌وه، دژایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.
گرووپی یه‌كێتی خانه‌نشینكراوان ڕێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١، له ڕاگه‌یه‌ندنێكدا وتیان:
“واقه‌عییه‌ت ئه‌وه‌یه‌كه ده‌وڵه‌ت و ڕه‌وتی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار و ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات، له‌وانه، شۆڕای باڵای كار، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی كرێكاران و خانه‌نشینكراواندا، له “مردن“ده‌مانترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی به “یاو” ڕازی بین. به‌ڵام ئه‌م “یاوه“ به‌رده‌وامه ڕوو له زیادبوونه، ئاكامه‌كه‌ی ته‌نیا ڕۆژڕه‌شی و له‌ناو بردنی ژیانی، ده‌یان میلیۆن كرێكار و خانه‌نشینكراو و بنه‌ماڵه‌كانیانه. واته ڕه‌وتی سه‌پاندنی سیاسه‌تی زه‌گ هه‌ڵگوشین، مردنێكی به شێنه‌یی بۆكرێكاران و خانه‌نشینكراوان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به‌دیاری دێنێ.
به‌ڵام خه‌باتكاران و توێژی ناڕازیی ناو كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت خانه‌نشینكراوان، باوه‌ڕ و متمانه‌یان، نه به كابینه هه‌یه و نه به شۆڕای باڵای كار. له‌م ڕووه‌وه هه‌وڵی خانه‌كاریگه‌رییه‌كان بۆ فریودانی كرێكاران، بێ ئاكامه. چوونكه ئه‌م خانه‌نشینكراونه كه پێشتر به شێوه‌ی حه‌وتووانه و ئێستا هه‌ر ڕۆژه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، دژبه ته‌واوه‌تی كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕیون و خوازیاری نه‌مانی ڕژیمن، به‌كرده‌وه وته‌بێژی توێژی وشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاریین، كه میلیۆنان كرێكار له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م توێژه وشیاره به‌باشی ده‌زانن كه، كابینه نه‌ته‌نیا دژی كرێكار و گه‌نده‌ڵه، به‌ڵكوو ڕێكخراویی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیش، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه به تایبه‌ت له ماوه‌ی پتر له ٤ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی نه‌نگینی ئیسلامی‌دا به‌شێك بووه له ده‌وڵه‌ت، له زومره‌ی گه‌نده‌ڵترینه‌كان بووه.
ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی به ڕواڵه‌ت سه‌ربه خۆیه و هی كرێكارانه. به‌ڵام كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، سه‌روه‌ت و ئیمكاناتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خراب به‌كار دێنن. واقه‌عیه‌ته‌كان ئه‌وه‌نده ئاشكران كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له به‌رپرسانی بواری كرێكاریی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت، دانی پێدانێن.
جێگری كانوونی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی ئۆستانی تاران، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌ویكه ده‌وڵه‌ت، له هه‌موو ده‌وره‌كانی ڕابردوودا هه‌ركاتێك له‌گه‌ڵ گرفتێك به‌ره‌وڕوو بووبێت، ده‌ستی بردووه بۆ گیرفانی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له وتووێژێك وتی: به‌داخه‌وه ڕه‌وتی كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراب له ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ كۆتاییه و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خراب به‌كار هێنانی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، پێداگرییان كردووه و ده‌یكه‌ن. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی كه ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئێستا ٤٥٠هه‌زار میلیارد تمه‌ن، به‌م ڕێكخراوه‌یه قه‌رزداره. ناوبراو له‌درێژه‌دا وتی، له لا‌یه‌كه‌وه ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خۆی سه‌باره‌ت به كرێكاران و خانه‌نشینكراوان، به‌جێ ناهێنێ و له لایه‌كی تره‌وه به بیانووی جۆراوجۆر سه‌روه‌ت و سامانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی به تاڵان ده‌بات. ئه‌و دانی به‌وه دانا كه گه‌نده‌ڵی له‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا ڕیشه‌ی داكوتاوه و له‌م ڕووه‌وه‌یه كه له ئاست دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی، به پتر له ٤٢میلیۆن كه‌سی بیمه‌كراوی ژێرچاودێری خۆی، بێتوانایه. ئه‌م گه‌نده‌ڵییه پتر له هه‌ر ئۆرگانێكی تر له “شه‌ستا” شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، خۆی نیشان ده‌دات. باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رده‌مێك “شه‌ستا” ٤٠٠ شیركه‌تی سه‌ر به‌و ناوه‌نده‌ی هه‌بووه كه، به‌هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی سامانی بیمه‌كراوه‌كان، ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌م بۆته‌وه بۆ ٢٠٠ شیركه‌تی چكۆله و گه‌وره. گه‌نده‌ڵی ئه‌م ڕێكخراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ركار داندراوه‌كه‌یان، له ده‌وره‌ی به‌رپرسیارێتی قازی جه‌للاددا ،گه‌یشته لووتكه.
به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕاستیانه كه ئاماژه‌یان پێكرا، كرێكاران كه ساڵی ڕابردوو خوازیاری حه‌قده‌ست و مانگانه‌ی ١٦میلیۆن تمه‌ن بوون، ئێستا و به‌هۆی له‌سه‌ره‌وه بوونی ئاستی هه‌ڵاوسان و چكۆله‌بوونه‌وی سفره‌ی خه‌ڵك، داوای زیاتر له‌و بڕه‌ش ده‌كه‌ن. ناكرێ ئه‌م كرێكارانه به زیادكردنی ٣٨ له‌سه‌د و ته‌نانه‌ت ٥٠ له‌سه‌دیش، فریو بدرێن و له‌چاوه‌ڕوانی ڕێكخراوێكی سه‌رتاپا گه‌نده‌ڵی وه‌ك دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ڕابگیرێن. خه‌باتی كرێكاران كه (موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی مووچه خۆری دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی) له خۆدگرێت و دروشمی ڕادیكاڵ و ڕاو بۆچوونه‌كانیان به‌یانگه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌كه، كرێكاران پێشڕه‌وی هه‌موو بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خوازیاری تێپه‌ڕبوون له كۆماری ئیسلامی و هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڕایی جه‌ماوه‌ریین. ئه‌وان له‌م ڕێگه‌یدا داواكاریی بردنه سه‌رێی ئاستێك له حه‌قده‌سته‌كانن، كه داهاتی كرێكاران بگه‌یێنێته سه‌ره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری. داواكارییه‌ك كه ته‌نیا به خه‌باتی كرێكارانی سه‌ربه‌خۆ و ڕادیكاڵ به‌دیدێت. كرێكارانی وشیار ئه‌م ڕاستییه باش ده‌زانن، هه‌ر بۆیه له ئاكسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی خۆیاندا له زمان خانه‌نشینكراوانی پێشڕه‌و و شۆڕشگێڕه‌وه درووشمی ” ته‌نیا له‌سه‌ر خیابان، به‌ده‌ست دێت مافه‌كانمان“یان به‌رز كردۆته‌وه.