ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه له ئه‌نباری باتری و كه‌ره‌سته‌ی بارهه‌ڵگری شاری سنه ڕوویدا و دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش ئاسمانی شاره‌كه‌ی داگرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ئه‌نباره له ته‌نیشت شیركه‌تی ئیسته‌ك هه‌ڵكه‌وتووه و سه‌ر به سپای پاسدارانه، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز تێدا ڕوویداوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه و ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.