ڕۆژی چوارشهممه ٢٥ی مانگی خهزهڵوهر،پێنج کارمەندی پاک کەرەوی ژینگە بەهۆی تەقینی پەمپ و سپرای گازی لە شەقڵاوە بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەیەک کارمەندی ژینگە لە شەقڵاوە لەکاتی پاکردنەوە رێرەوی ئاودا لە گەڕەکی “سابیراوە”، دوای تەواو کردنی کارەکەیان بۆ مەبەستی خۆ گەرمکردنەوە ئاگرێک دەکەنەوە، بەڵام بەهۆی تەقینی پەمپ و سپاری گاز پێنج کارمەند بریندادەبن. “محسین قەسرۆکی” بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە ڕایگەیاند: بریندارەکان سەر و قاچیان بریندار بووە، لە ئێستادا بارودۆخیان باشە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە. ناوبراو ڕایگهیاند، كه نارنجۆیک بەم کارمەندانە تەقیتەوە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە، بەڵکو لەکاتی کردنەوە ئاگرێیک سپرای گاز تەقیتەوە لە نێو ئاگرەکە و بەم هۆیەوە ئەو کارمەندانە بریندار بوونە.