ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی شاری “دهۆك”، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیرە و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکى شەوى ڕابردوو تانكیەکی گاز له‌سه‌مونخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی “گرێ باسێی” لە شارى دهۆك ته‌قیه‌وه، لەوبارەوە وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى ڕووداوەکە چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیرە و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.