کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران

ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌ران له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه‌ كرد.

كۆڵبه‌ری هێمایه‌ك له‌ چه‌وسانه‌وه‌ی چینیكی هه‌ژاره‌ كه‌ شیوازی جۆراوجۆری سته‌م له‌خۆ ده‌گریت. ئه‌و دیارده‌یه‌ نیشانمان ده‌دات كه‌ له‌ چه‌ دۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژین، مرۆڤ ناچاره‌ بۆ دابینكردنی پاروویه‌ك نان ڕوو له‌ ئه‌و پێشه‌ سه‌خت و پر مه‌ترسیه‌ بكات. باروودۆخیك كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ ئه‌نقه‌ست به‌سه‌ر چینی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكیشی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاندوویه‌ تاكوو له‌و ڕیگه‌وه‌ به‌ هه‌موو چۆریك خه‌ڵك بچه‌وسێنێته‌وه‌. ڕژیمی سه‌ركووتگه‌ری ئیسلامی قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ش ناكات و خه‌ڵكانیك كه‌ ڕوو له‌ پێشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن ده‌داته‌ به‌ر ده‌ستڕیژی گولله ‌و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی ده‌یان كێشه‌یی مه‌عیشه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.