شه‌وی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان و به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، هێڵی گازی سه‌راسه‌ری له شارستانه‌كانی برووجنی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و سه‌فاشاری سه‌ر به پارێزگای فارس له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قێندرا.
به‌وته‌ی فه‌رمانده‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شارستانی برووجن، هێڵی گازی ٦٥ی گواستنه‌وه‌ی گازی سه‌راسه‌ری بۆ هه‌نارده‌كردن، له گه‌رده‌نه‌ی حه‌ڵوایی و سێ ڕێیانی بلداجی ته‌قێندراوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و گازی هه‌ندێك شارۆچكه و گوند بڕاوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێگری سیاسی ئه‌منیه‌تی پارێزگاری فارس ڕایگه‌یاند: هێڵی سه‌راسه‌ری گاز له ده‌ورووبه‌ری سه‌فاشار، ناوه‌ندی شارستانی خۆڕهمبید به ئه‌نقه‌ست ته‌قێندراوه و گازی هه‌ندێك ناوچه قه‌تع بووه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری خێرا سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ن.