به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، تا ئه‌م كاته به لانیكه‌م ٩٠ خوێندكاری زانكۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه ته‌علیق كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی له‌سه‌ركار ده‌ركردن و ته‌علیقی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ، “حسێن باقری نیا” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستی گرووپی ڕه‌وان شناسی و په‌روه‌رده‌ی زانكۆی “حه‌كیم سه‌بزه‌واری” به بیانووی پشتیوانی كردن له خوێندكارانی ناڕازی له سه‌ركار دوورخرایه‌وه و هاوكات ٩٠ خوێندكاری زانكۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د و ده‌یان خوێندكاری زانكۆكانی سه‌رانسه‌ری ئێران كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداریان كردبوو له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه ته‌علیق و له خۆێندن دوورخراونه‌ته‌وه.