به‌پێی ڕاپۆرتی شورای سنفی خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌نسیر، مامۆستایه‌كی بواری مێژووناسی ئه‌و زانكۆیه به ناوی “حسێن موفته‌خه‌ری” ماوه‌ی حه‌وت مانگه له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و حه‌قده‌ستیشی پێ نه‌دراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حسێن موفته‌خه‌ری” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌یاننامه‌یه‌كی له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێندكاران واژۆ كردبوو، ناوبراو ٧ مانگ له‌وه‌پێش به زۆره‌ملێ خانه‌نشین كرا و له‌و ماوه‌یه‌ش هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌داوه. ئیتحادیه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانیاری خوێندكارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی بوون.