به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو خوێندكاری قوناغی كارناسی ڕۆژنامه‌وانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیبیاتیه‌وه به دوو ترم دووركه‌وتنه‌وه له خوێندن مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران دوو خوێندكاری به ناوه‌كانی “ساغه‌ر ڕه‌حیمی شاد” و “زه‌ینه‌ب كیامونفه‌رد” بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن دوور خستۆته‌وه. شایانی باسه كه جه‌له‌سه‌ی محاكمه‌ی ئه‌و دوو خوێندكاره به بێ هه‌بوونی خۆیان به‌ڕێوه چووه و نه‌یانتوانیوه هیچ به‌رگرییه‌ك له خۆیان بكه‌ن.