به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، چه‌ندین كه‌سایه‌تی سپای پاسداران و هێزه ئینتیزامییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ته‌حریم كراون.
ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی ئا‌مریكا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه عه‌لی لاریجانی، كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه له فه‌رمانده‌كانی هێزه ئینتیزامییه‌كان، كه به‌شداریان له سه‌ركوتی ناڕازیاندا كردووه، ده‌كه‌ونه ناو لیستی تاوانبارانی ڕژیمه‌وه كه گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌حریمه‌كان بریتیتن له داخستنی داراییه‌كانیان، قه‌ده‌غه‌ی هه‌رجۆره دانوستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان یان كۆمپانیاكانی ئا‌مریكا و هه‌روه‌ها سنووردار كردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
