به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی ئوستانی كرماشان ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیان ته‌حریم كردووه و داوا له ته‌واوی گه‌لانی ئێران ده‌كه‌ن كه ته‌واوی داموده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و گه‌نده‌ڵی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ته‌حریم بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌واڵنێره‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی له نێو شه‌قامه‌كانی شار به‌دوای خه‌ڵكدا ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وی ڕاپۆرتیان لێ وه‌ربگرن به‌ڵام خه‌ڵك به جنێو و دروشم و‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه و داوایان لێ ده‌كه‌ن ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بێڵن.