به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وێڕای هاتنی وه‌رزی زستان و بارینی باران، پێنج شاری پارێزگای كرماشان تووشی ته‌بی ئاوین و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای كرماشان، شاره‌كانی جوانڕۆ، هه‌رسین، كه‌نگاوه‌ر و كرندی غه‌رب تووشی كه‌م ئاوین و زۆربه‌ی گونده‌كان به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت. كه‌م ئاوی له وه‌رزی زستاندا دیارده‌یه‌كی تازه‌یه كه به‌وته‌ی كارناسانی بواری ژینگه، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاوی پارێزگاكانی ڕۆژئاوای ئێران بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ندی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه.