له جیهانێكی شڵه‌ژاو، ناسه‌قامگیر و ئاماده بۆ گۆڕاندا ده‌ژین. له‌و سه‌ری توونێلی تاریكی دنیای قه‌یران لێدراو و پڕ له بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ئێستادا ترووسكه‌ی نوورێك نابیندرێت. زۆرێك له خاوه‌ن بۆچوونه‌كانی بۆرژوازی هه‌وڵیان داوه كه ویرووسی كۆرۆنا وه‌ك هۆكاری ئه‌م په‌رێشانی و شڵه‌ژاوییه نیشان بده‌ن، به‌ڵام بیرمه‌ندانیان ده‌زانن كه قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان و به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سیاسی و ئابووری هه‌روه‌ك مۆركه بناغه‌ی سیستمهكهیانی خواردووه و كۆرۆناش توندتری كردووه‌ته‌وه. له حاڵێكدا كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا له وڵاتانێكی وه‌ك ئه‌مریكا و ئێران كوشتاری به‌رینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، سووپێر ملیاردێره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون و نابه‌رابه‌ری ئابووریی كێوئاسا زیاتر بووه، به‌هۆی قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه چینی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌ته‌كانیان نیگه‌رانی داهاتوون و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیش یه‌كجار تووڕه‌ن. باروودۆخهكه ناله‌باره و هیچ ده‌وڵه‌ت و توێژێكی خاوه‌ن بۆچوون و ده‌سه‌ڵات ڕێگاچاره‌یه‌كی درێژماوه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئاڵۆزییه نییه.
بورژوازی و ده‌وڵه‌ته‌كانیان كه‌م تا زۆر له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسه‌واره وێرانكه‌ره‌كانی شكستی نێئۆلیبرالیسمی ئابووری له ئاستێكی نجوومیدا ده‌ستیان دایه خه‌رج كردن تا ئابوورییه‌كه‌یان وهكار بكه‌وێته‌وه. ئاكامی ئه‌م كرده‌وه‌یه تهوهرۆمێكی بێ وێنه و وامه نجوومییهكانه كه ده‌وڵه‌ته‌كان به‌باریان هێناوه. وامهكان ئه‌وه‌نده زۆرن كه ساڵی ڕابردوو، سوودێك كه بۆ به‌هره‌كه‌یان دراوه ١١ تریلیۆن دۆلار بووه.
ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاكامی زیانباری ته‌وه‌رۆم و وامه نجوومییه‌كان بیر له هێرشی دووباره بۆسه‌ر حه‌قده‌سته‌كان و سفره‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام بانكی جیهانی هۆشداری دا كه ئه‌م كاره له‌وانه‌یه بێته هۆی نائارامی و بشێویی كۆمه‌ڵایه‌تی كه مه‌به‌ستی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێڕانه‌یه. ده‌ستپێكی ئه‌م ئاخێزانه له قه‌زاقستان بیندران. ئاخێزێك كه كرێكارانی نه‌وت ده‌ستیان پێكرد. له قهزاقستانیش، هه‌روه‌ك ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی ئێران، گرانبوونی سووته‌مه‌نی چه‌خماخه‌ی ده‌ستپێكی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی لێدا. باروودۆخێك كه ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی ئێران و ٢٠٢٢ی قه‌زاقستانی لێكهوتهوه، له هه‌موو وڵاته‌كاندا بوونی هه‌یه و ئه‌ویش بریتییه له هه‌ژاری به‌رین و ماڵوێرانكه‌ر كه ئاستی له‌سه‌رێی ته‌وه‌رۆم توندتری كردووه‌ته‌وه.
كارناسانی بۆرژوا پێشنیاریان كردووه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تهورهۆم، نرخی به‌هره به‌رنه سه‌رێ. دژبه‌ران ده‌لیلیان هێناوه‌ته‌وه كه له ئه‌گه‌ری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌هره، دانه‌وه‌ی به‌هره‌ی قه‌رزه‌كان قورس‌تر ده‌بێت و نه‌ختینه له جیات ئه‌وه‌یكه به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنان بڕوات به‌ره‌و بانك و ناوه‌نده ماڵییه‌كان ده‌گوازرێته‌وه. له یه‌ك كه‌لامدا، بۆرژوازی هه‌ر ڕێگاچاره‌یه‌ك كه ده‌گرێته به‌ر له په‌نا فایده نیسبییهكانیهوه، زیانی زیاتر به‌بار دێنێت. حه‌ره‌كه‌ت له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا، نه‌بوونی ڕێگاچاره‌ی ئه‌ساسیی چینی بۆرژوا و ده‌وڵه‌ته‌كانیان زیاتر به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر بۆرژواز و ده‌وڵه‌تانی بێ ده‌ره‌تاندا، په‌یڕه‌وانی سۆسیالیسمی زانستی و كرێكارانی پێشڕه‌و، ڕێگاچاره‌یان هه‌یه. سۆسیالیسته‌كان سه‌لماندوویانه كه خاوه‌نداریه‌تیی تایبه‌تی بۆرژوازی ڕیشه‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌كانه. هه‌ربۆیه دانانی نیزامێكی سۆسیالیستی له جیات نیزامی ئێستا له‌پێناو ڕزگاریی مرۆڤایه‌تی، زه‌رووری و مومكینه. ئێمه ده‌ڵێین كه قه‌یران سه‌رتاپێی ئه‌م نیزامه سیاسی و ئابوورییه‌ی داگرتووه و ئه‌و باشتربوونانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ده‌بیندرێت كاتییه و له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی وه‌ك ته‌وه‌رۆم تێكههڵكێشراون. سۆسیالیسته‌كان به‌هۆی هه‌بوونی لێكدانه‌وه‌ی درووست و ده‌ورونه‌قش نواندن له هیدایه‌تی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و كرێكاری، گه‌شه ده‌ستێنن و ئه‌مه‌ش زه‌نگی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بۆرژوازی.
بۆرژواكان و ده‌وڵه‌ته‌كانیان كه هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كیان بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران نییه، بیر له وڕێخستنی شه‌ڕێكی جیهانی ده‌كه‌نه‌وه. ته‌بلیغاتی هیسترێك له ده‌وری ئۆكراین و هه‌وڵی ناتۆ بۆ كێشان و توندكردنی پشتێنێكی ئه‌منییه‌تی به ده‌وری ڕووسیه له پێویستیی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته‌كانیان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر، له پێویستیی به‌ڵاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و پۆلیسی كردنی كه‌شوهه‌وا له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژاواوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وان هه‌روه‌ها پێویستیان به كرده‌وه‌ی داگیركهرانهشه دژبه ده‌وڵه‌تانی ڕووسیه، چین و ده‌وڵه‌تانی هاوئاراسته و لانیكه‌م هاوده‌ردیان. به‌ڵام وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی گه‌وره به‌ره‌وڕووه.
ناتۆ و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوا پاش ڕووخانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت له دێسامبری ١٩٩١، گه‌مارۆدانی ڕووسیه‌یان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ورووبه‌ره‌وه خسته ده‌ستووری كاره‌وه. له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كه ڕووسیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو تا توانای ئیمپریالیستیی خۆی دووباره به‌ده‌ست بێنێته‌وه ناتۆ سیاسه‌ته‌كانی تا ئاستێك به‌ڕێوه‌برد. نزیك كردنه‌وه‌ی په‌یمانی نیزامیی ناتۆ بۆ سنووره‌كانی ڕووسیه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌بلیغاتی ژه‌هراویی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌ندامانی ناتۆ و له سه‌روویانه‌وه ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و بریتانیا به‌ئامانجی سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانیان پێویستیان به‌م كرده‌وانه‌یه بۆ پێكهێنانی فه‌زایه‌كی هیستریك و جه‌نگی، كه له لایه‌ن میدیاكانی بۆرژوازییه‌وه وه‌ڕێ كه‌وتووه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپای ڕۆژاوا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و ئینگلیس له پێكهێنانی ڕاده‌ی ته‌بلیغاتی جه‌نگی و ڕهوانیشدا هاوئاراسته نین. هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تانی ئیتالیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان ته‌ئكیدیان كردووه كه ده‌بێ نیگه‌رانییه ئهمنییهتییهكانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ده‌رك بكرێت. ئه‌م هه‌ڵوێستانه له‌و واقعییاتهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئاماژه به هێندێكیان ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا ده‌یانهه‌وێت به یارمه‌تی میدیاكانیان به سه‌ر بیری گشتی دا ئه‌وه بسه‌پێنن كه ڕه‌نگه ڕووسیه به‌م زووانه هێرش بكاته سه‌ر ئۆكراین. بێگومان وه‌ها شه‌ڕێكی ئیحتمالی ده‌توانێت ببێته هۆی ڕوودانی شه‌ڕێكی جیهانی ترسناك له نێوان وڵاتانێك كه ژماره‌یه‌كیان بۆمبی ناوه‌كیی تاكتیكی و ستراتێژیكیان هه‌یه. ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت كراوی ئه‌م بۆمبانه ده‌توانێت باروودۆخی ژیان له سه‌ر گۆی زه‌وی به گشتی له ناو به‌رێت. ئه‌مجۆره بۆمبانه ته‌نیا یه‌كجار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه له ساڵی ١٩٤٥دا له ناكازاكی و هیرۆشیما به كار هێنرا و كاریگه‌ریه وێرانكه‌ره‌كانی تا ئێستاش هه‌ر ماوه‌ته‌وه. له‌م ڕووه‌وه هه‌ر شه‌ڕێك له نێوان خاوه‌نانی ئه‌م جۆره له چه‌كی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ دژایه‌تی جه‌ماوه‌ری و جیهانی به‌ره‌وڕوو بێته‌وه و به‌ستێنی هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی سه‌دان ملیۆن كرێكاری ژن و پیاو كه له‌م نیزامه بێزارن پێك بهێنێت.
دووهه‌م، ده‌ستپێكی شه‌ڕێك له‌و ئاسته‌دا سه‌رمایه‌ی تێكههڵكێشراوی كۆمپانییه گه‌وره‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جیددی به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه و به‌ستێنێك بۆ مانگرتنی به‌ربڵاوی كرێكاری پێك دێنێت. بێجگه‌له ئه‌مانه، ده‌ستپێكی شه‌ڕێكی له‌مجۆره، ئابووریی نه‌خۆشی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ قه‌یرانی به‌رینتر به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه. هه‌ربۆیه كۆمپانییه گه‌وره‌كان و به تایبه‌تی ئه‌و بیست كۆمپانییه گه‌وره‌یه‌ی كه له ئابووریی جیهاندا ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن وه‌ها شه‌ڕێكیان بۆ قه‌بووڵ ناكرێت.
هه‌ر به‌م هۆكاره ته‌نانه‌ت له لۆژیك و عه‌قڵی بورژوازیشدا هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕی جیهانی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت لانیكه‌م له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زۆر به‌ره‌وڕووده‌بێته‌وه. به‌ڵام نابێت له بیری بكه‌ین كه له جیهانی قه‌یران لێدراوی ئێستادا، لۆژیكی خودی سه‌رمایه‌داریش زیانی به‌ركه‌وتووه.