بەپێی بانگەوازی” شوڕای هاوئاهەنگی رێكخراوه سینفیەکانی فەرهەنگیان”، موعەلیمانی ئێران بۆ پەیگیری داخوازیەکانیان لە رۆژی شەممە ١٢ ی مانگی ڕەشەمەی١٣٩٧ وە بۆماوەی ٣ رۆژ دەستیان داوەتە مانگرتن و لە دەفتەری مەدرەسەکاندا مانیان گرتووە و نەچوونەتە سەر کلاسەکانی دەرس. بەپێی ڕاپۆرتی شوڕای هاوئاهەنگی رێكخراوه سینفیەکانی فەرهەنگیان و هەواڵ و وێنەگهلێك کە لە کاناڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بۆتەوە موعەلیمان لە ئوستانەکانی هەمەدان، کرماشان، تاران، قەزوێن، ئەلبورز، ئازەربایجانی شەرقی، ئیسفەهان، فارس، کوردستان، خوزستان، خۆراسانی ڕەزەوی، گیلان، کرمان، لورستان، خۆراسانی باکور، مازندەران، ئازەبایجانی غەربی، ئەردەبیل، ئیلام، یەزد و لە زیاتر لە ١٠٠ شاری ئێران لەم مانگرتنە سەرتاسەریەدا بەشداریان کردوە. ئەم مانگرتنە ٣ رۆژەیە، دوای مانگرتنی سەرتاسەری مۆعهلیمان لە مانگەکانی زەربەر و خەزەلوەر، سێهەم شپۆلی مانگرتنی سەرتاسەرییە کە لەو ماوەیەدا مۆعهلیمان جەختیان لەسەر داخوازیەکانیان کردۆتەوە. مۆعهلیمان و فەرهەنگیانی ئێران لەم مانگرتنە سەرتاسەریەشدا لەسەر ئازادی موعەلیمانی زیندانی، زیاد کرانی حقوقەکان بۆ بانتر لە هێڵی هەژاری، خوێندنی بەخۆڕایی، لابردنی کۆسپە یاساییەکانی سەر ڕێگای چالاکی رێكخراوه سەربەخۆ فەرهەنگیەکان، وەستاندنی سیاسەتی بە پوڵی کردنی مەدرەسەکان، تەرخان کردنی بوجەی کافی بۆ ئاموزش و پەروەرش، کۆتایی هێنان بە ئەمنیەتی کردنی خەبات، یەکسان کردنی حقوقی مۆعهلیمانی خانەنشین کراو لەگەڵ مۆعهلیمانی لەسەرکار، هەبوونی بیمەی کارا و گشتگیر وەک مێحوەری ترین داخوازیەکانیان جەختیان کردوە. لەسەر بنەمای ڕاپۆرت و تەساویری بڵاو بۆوە لە هێندێک لە قوتابخانەکان دانش ئاموزان بە حوزور لە کلاسەکانی دەرسی خۆیان و بە بەدەستەوە گرتنی تراکت له داخوازی مۆعهلیمان پشتیوانیان لێکردوه. ئەم مانگرتنە سەرتاسەریە ٣ رۆژەیە لە حاڵێکدا بەڕێوەچوو کە هەر ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مۆعهلیمان لەوانە محەممەد حەبیبی، ئیسماعیل عەبدی، مەحمود بەهێشتی لەنگەرودی، عەبدالڕەزا قەنبەری، شاه محمەممەدی. روح اللە مەردانی، محەممەد سانی و بەختیار عالمی هێشتا لە زینداندان.
دەزگا ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە کاریگەریەکانی ئەم مانگرتنە لەسەر فەزای سیاسی و خەباتکارانەی کۆمەڵگا گەلێک نیگەران بوون، ئیجازەیان نەدا کە هەواڵی پێوەدنیدار بەو مانگرتنه لە ڕاگەیەنەرەکانی ڕاندخۆری حکومەتیدا بڵاو ببنەوە. بەڵام سەرەڕای سانسۆڕی هەواڵی ئەم مانگرتنە سەرتاسەریە لە لایەن ڕاگەیەنەر و هەواڵنیریەکانی ڕژیمەوە، ڕاپۆرت و وێنەکانی ناڕەزایەتی مۆعهلیمان لە ئاستێکی بەریندا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕاگەیەنەرە حکومەتیەکانەوە بڵاو بۆوە. لە حاڵێکدا کە هەواڵنێرییە حکومەتیەکان بە پیلانی بێدەنگ بوون بەرخوردیان بەم مانگرتنە کرد و سەرئەنجام رۆژی سێشەممە ئەمیرعەلی نێعمەتو الهی، جێگری وەزیری ئاموزش و پەروەرشی ڕژیم لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری ئیلنا ئیدیعای کرد:” ئەم مانگرتنە گەلێک بەرین نەبووە و زۆریش بەرتەسکە و تەنیا لە هێندێک لە مەدرەسە و ئاموزشگاکاندا لە هێندێک لە ئوستانەکان مانگرتن بووە”. ئەو لە درێژەدا وتی کە:” هەڵبەت روونیش نییە، ئەو وێنانەی بڵاو دەبنەوە، بۆ هەمان ئوستانە یان نا و ڕەنگە فروفێڵی کەسانێکیشی تێدا بێت.”
لە کاردانەوە بە ئیدیعاکانی جێگری وەزیری ئاموزش و پەروەرشی ڕژیم کاناڵی تێلگرامی” مۆعهلیمانی عەداڵەتخواز نووسی:” فێڵباز و درۆزن لە شارەزاییەکانی وەزاڕەتخانە و وەزیر و جێگەرە بێ لیاقەتەکانیەتی کە لە عەوامفریوی و درۆ کردندا خاوەن پێشینەن. ئەگەر مەدرەسەکان بە شێوەیەکی بەرتەسک تەحەسونیان کردوە بۆچی حەراسەتی ئیدارەی گشتییهكان بەسیج بوون و هەڕەشە لە مۆعهلیمانی مانگرتوو دەکەن؟” دیسان لە وڵام بەم ئیدیعایانە وێنەی تەحەسونی مۆعهلیمان لە کاناڵە تێلێگرامیەکاندا بەم نووسراوەیەوە بڵاو دەبێتەوە:” وەزیری بێ کیفایەت دیسانیش بڵی وێنەکان فۆتۆشاپن.” ئەم ئیدیعایەی کاربەدەستانی حکومەتی لە حاڵێکدا مەتڕەح دەبێت کە لە سێهەم رۆژی مانگرتنەکەدا تەنیا لە شارەکانی کرماشان و سەقز مۆعهلیمانی زیاتر لە ١٥٠ مەدرەسە تەحەسونیان کردوە.
بەڵام سەرەڕای پیلانی بیدەنگی ڕاگەیەنەرە حکومەتیەکان، و بەسیجی هێزەکانی حەراسەت بۆ گوشار خستنە سەر مۆعهلیمان، خەبات ئەوان بۆ ئازادی هاوکارەکانیان و بۆ دەستەبەر بوونی داخوازیە ڕەواکانیان دەرێژەی دەبێت. شوڕای هاوئاهەنگی رێكخراوه سینفیەکانی فەرهەنگیان لە بانگەوازێکدا بۆ ئەم مانگرتنە ٣ رۆژەیە ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر بە داخوازیەکانیان وڵام نەدرێتەوە، دەرێژە بە مانگرتنی خۆیان ئەدەن. خەباتی مۆعهلیمان لە ماوەی مانگەکانی ڕابردودا وێڕای بوونی ئەم گوشارانە و گرتن و زیندانی کردنی هەڵسوڕاوانی، هەم لەباری شکڵ و هەم لەباری ئەو دروشم و داخوازیانەی کە تێیدا مەتڕەح بووە، بەشێوەی عەینی لە بازنەی یاسا ئیسلامیەکان لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکدا کە هێندێک لە رێكخراوه سینفیەکانی لایەنگری ئیسلاحخوازانی حکومەتی بۆیان پێناسە دەکرد، گەلێک واوەتر چووە. لە ڕاستیدا لە ئاخێزی مانگی بەفرانبارەوە بزوتنەوەی داخوازییهكانی مۆعهلیمانیش قوڵ تر بۆتەوە. لەم دەورەیەدا به هۆی ئهوهی کە ناڕازیان بەباشی ئەمەیان بۆ دەرکەوتوە کە لەژێر حاکمیەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا ئیمکانی وڵامدانەوە بە داخوازیەکانیان لە ئاستێکی کەڵاندا بوونی نییە، ناڕەزایەتیەکان بە خێرایی ئاستێکی سیاسی ڕادیکاڵی بەخۆیەوە گرتوە. خەباتی مۆعهلیمان بە تێپەڕ بوون لە ئیستراتیژی رێكخراوه سینفیەکانی لایەنگری ئیسلاحخوازانی حکومەتی زەرفیەتەکانی خۆی بۆ کاریگەری دانان لەسەر فەزای سیاسی کۆمەڵگا پیشان داوە. مۆعهلیمان بە جەختکردنەوە لەسەر داخوازی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ هەموو منداڵان و لاچوونی هەڵاواردن و زیاد بوونی حقوقەکان بۆ بانتر لە هێڵی هەژاری و داخوازی مەنعی بە کالایی بوونی ئاموزش و پەروەرش و دەرمانی بەخۆڕایی، لە عالەمی واقعدا داخوازیەکانی کرێکاران و بەشێکی بەرین لە حقوق بگیران و توێژی هەژاری کۆمەڵگەشیان هێناوەتە گۆڕێ. ئەو مۆعهلیمانەی کە زۆربەیان بەرەو ژیان بەسەربردن لەژێر هێڵی هەژاریدا پاڵپێوەنراون، کۆمەڵێک داخوازیان هەیە کە بۆ دەستەبەر بوونیان پێویستی بە خەباتێکی یەکگرتوانە و یەک پارچە لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاری و باقی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتیەکان و گرتنبەری تاکتیکی گونجاو بۆ هەرچی سەرتاسەری تر بوونەوەی ئەم مانگرتنە هەیە. بە لەبەرچاو گرتنی مەوقعیەت و قورساییەکی کۆمەڵایەتی کە موعەلیمان هەیانە و لە ڕێگای بە ملیۆن دانش ئاموزەوە بە کۆمەڵگاوە پەیوەستن و بابەت و موشکلاتی پێوەندیدار بە ژیان و بەڕێچوونیانەوە بە شێوەیەکی بەرین لە کۆمەڵگادا دەنگ ئەداتەوە و لە مەوقعیەتێکی کۆمەڵایەتی گونجاودان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی خەباتی خۆیان و ناڕەزایەتیان لە فەزای سیاسی لە حاڵی هەڵچوونی کۆمەڵگادا ورەی خەباتکارانەش بەرز دەکەنەوە.