کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ترسی ڕژیم لە سەرهەڵدانی خوێندکاران لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا

ترسی ڕێژیم لە سەرهەڵدانی خوێندکاران لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا 1

کۆماری ئیسلامی لە ترسی سەرهەڵدانی خوێندکاران، كاتی کردنەوەی زانکۆکان کە پێشتر ٢٥ی خەرمانان دیاری کرابوو، بۆ مانگی ڕەزبەر وەدوا خست.

شۆرای سێنفیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند کە لە زۆربەی زانکۆ گرینگ و گەورەکانی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە پێشتر ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان بۆ کردنەوە و دەسپێکی خوێندن دیاری کرابوو، ڕێکەوتی کردنەوەکانیان بۆ یەک تا دوو حەوتوو، واتە مانگی ڕەزبەر دواخستووه‌ و هەڕەشەشیان لە خوێندکاران کردووە کە بە هیچ شێوەیەک لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی و چالاکی دا بەشداری نەکەن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ زانکۆی فێردەوسی مه‌شهه‌د ڕایگەیاندووە کە تەنانەت دوو حەوتووی سەرەتای ڕەزبەریش کلاسەکانی خوێندن بە ئانلاین دەکرێتەوە و چوونی خوێندکاران بۆ زانکۆ ڕێگەپێدراو نییە.