کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ترسی ڕژیم له‌ ڕاپه‌ڕینی بازاڕیانی تاران و پچڕانی ئینتێرنێتی چه‌ندین ناوچه‌

ترسی ڕژیم له‌ ڕاپه‌ڕینی بازاڕیانی تاران و پچڕانی ئینتێرنێتی چه‌ندین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ترسی ڕاپه‌ڕینی گشتی بازاڕیان له‌ شاری تاران، ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتییانی چه‌ندین ناوچه‌ی شاری تارانی به‌ ئینتێرنێت سنووردار كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئینتێرنێتی بازاڕی گه‌وره‌ی شاری تاران و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌واوی له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ داخراوه‌ تاكوو له‌ ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی گشتی بازاڕیان له‌ شاری تاران، له‌ بێده‌نگییه‌كی ته‌واودا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ركوت بكات. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ زۆربه‌ی شارستانه‌كانی پارێزگای ئیلام و كۆمه‌ڵێك له‌ شاره‌كانی پارێزگای كرماشان و لوڕستان، كۆماری سته‌مكاری ئیسلامی، به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ ته‌واوی ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵكی به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنووردار كردبووه‌وه‌ و هه‌وڵی ڕێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌دا.