ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا ٥٧ ناوه‌نده و ١٩ كه‌سایه‌تی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش ١٩ ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و په‌هبادی ڕژیمیان خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیانه‌وه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆستڕاڵیا دا هاتووه: ئه‌و ته‌حریمانه به پێی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌باره‌ت به به‌رنامه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ٥٧ شیركه‌ت و ١٩ كه‌سایه‌تی سه‌پێندراوه، وێڕای ئه‌و ته‌حریمانه سێ كه‌س و ١١ ناوه‌ندی سه‌ر به ڕژیم به لیستی گه‌مارۆكان ئیزافه كراون. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش ١٠ به‌رپرسی باڵای حه‌ماس و ١٩ ناوه‌ند و كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی مووشكه‌ی و په‌هبادییه‌كانی كۆماری ئیسلامی تحریم كردووه.
