
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر سپیده قۆلیان، ساناز ئیلاهیاری، عاتفه ڕه‌نگریز، مه‌رزیه ئه‌میری، ئه‌میر ئه‌میرقولی، ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، له پشتیوانانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و له به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار و له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نهشریهی “گام” به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كران. ئه‌م ئازادیه ئه‌گه‌رچی كاتیه به‌ڵام پێویسته به ئه‌وان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان ده‌نگی مافخوازی ئه‌م به‌ندكراوانه بوون، پیرۆزبایی بڵێین. به‌ڵام نابێ له‌بیرمان چێ كه ئه‌م ئازادیه كاتیه به بێ خۆڕاگری ئه‌وان له بێدادگا و ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ڕژیم، به بێ پشتیوانی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی و حیزب و ڕێكخراوه سیاسیه‌كان و به بێ كه‌مپه‌ینه‌كانی دیفاع له‌م به‌ندكراوانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو.
له‌ڕاستیدا، ئه‌گه‌رچی ڕژیم ئه‌وانی زیندانی كردبوو به‌ڵام له‌م شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌دا ئه‌وه ڕژیم بوو كه شكستی خوارد. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بێدادگاكانی ڕژیم ده‌رفه‌تێك بوو تا سه‌ركوتگه‌رانی كرێكاران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشتیوانانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی زیندانی ده‌كه‌ن، موحاكمه بكرێن. ئه‌وان له به‌رابه‌ر وه‌حشیگه‌ری جه‌لادانی ڕژیمدا خۆڕاگریان نواند. بێ گومان، موحاكمه‌ی ئه‌و چالاكانه موحاكمه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و نوێنه‌رانی تازه پێكهیشتوو بوو كه بۆ دیفاع له خه‌باتی كرێكاران، بۆ دیفاع له بوێری بزووتنه‌وه‌ی كرێكار و بۆ دیفاع له ئازادی قه‌ڵه‌م هاتبوونه مه‌یدان. ڕژیم لای وابوو كه به موحاكمه و به‌ندكردنی ئه‌وان ده‌توانێ كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن زاڵ كات. به‌ڵام خه‌یاڵی خاو بوو. كرێكارانی هه‌فت، فولادی ئه‌هواز، ئازه‌ئاب و هێپكۆ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان درێژه پێدا و له‌سه‌ر خواسته‌كانیان پێداگریان كرد. هه‌فت ته‌په ئێستاش هه‌ر له مانگرتن دایه و زیندانی كردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئازهراب به‌ری به ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان نه‌گرت. ئه‌وان ئێستاش له‌سه‌ر موتالباته‌كانیان واته له‌سه‌ر كارلاچوونی خاوه‌نكاری به‌شی خسووسی، ئازادی هاوكاره‌كانیان و پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراو وگه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری كرێكارانی ده‌ركراو پێداگری ده‌كه‌ن. هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی هه‌تا ئێستا هه‌نگاوێكیش پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه و هه‌ر ئه‌م به‌رینایی ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش ڕژیمی ناچار كردووه تا ئه‌و چالاكانه ئازاد كات. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له په‌نا گوێی ڕژیم له لۆبنان و عێراق بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنی، ده‌وڵه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و ئه‌وه‌ش خۆی مه‌یدانی خۆنواندن و مانۆڕی كۆماری ئیسلامیی له‌م دوو وڵاته به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه ملیۆنیه نه ته‌نیا ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ڵكوو هه‌موو ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته‌كانی سه‌ربه ڕژیم له لۆبنان و عێراق، حیزبۆڵڵا و حه‌شدی شه‌عبی كردهووته ئامانج. گۆڕانكاری له‌م دوو وڵاته ده‌توانێ ئاڵقه سه‌ره‌كیه‌كانی زنجیری ستراتێژی ڕژیم لێك هه‌ڵوه‌شێنێ. شایه‌د هه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وانه ببن به هیوابه‌خشی خه‌ڵكی ئێران تا ئاخێزێكی به‌رینی وه‌ك مانگی به‌فرانبار دووپات بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ ڕژیم وه‌ك كابووسێك وایه و وای لێده‌كا كه ئه‌منیه‌تی خۆی له مه‌ترسیدا ببینێ.
له ڕاستیدا، سپیده قۆلیان، عاتفه ڕه‌نگریز، مه‌رزیه ئه‌میری، ساناز ئێلاهیاری و عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی، نوێنه‌رانی بوێر و ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی ژنانن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ كرێكارانی هه‌فت ته‌په بوون و وێڕای یه‌ك، ڕێزیان له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار گرت. ئه‌وان بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌ره‌و ئاسۆیه‌ك هان ده‌ده‌ن كه ڕزگاری نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا له هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و سووكایه‌تی له گره‌وی هاتنه میدانی چینێكدایه كه پێویسته نه‌زمی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی تێكبشكێنێ. ئه‌وان وڵامی لێبڕاوی ژنانی ڕادیكاڵن له سه‌رده‌مێكدا كه بڵینگۆی ئیمپریالیسته‌كان بۆ ژنانێك وه‌ك مه‌سیح عه‌لینژاد به هاتوو هاواره‌وه ته‌بلیغات ده‌كه‌ن. ئه‌وان به‌دیلی فێمێنیستی ئیسلامی و لیبڕاڵ و به‌دیلی فێمێنستهكانی لایه‌نگری ڕۆژئاوان. كه‌س ناتوانێ هاواری ڕه‌سای سپیده قۆلیان له دیفاع له كرێكارانی هه‌فت ته‌په فه‌رامۆش كات، كاتێك كه له یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی ئازادیهكهیدا، ئهشكهنجهكرانی خۆی و ئیسماعیل به‌خشی ئاشكرا كرد. كێ ده‌توانێ فه‌رامۆشی كات كه چلۆن دیواری ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ڕژیم قهڵهشتیان برد كاتێك كه عاتفه ڕه‌نگریز له لایه‌ن هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌كانه‌وه هاواری كرد كه “له‌شی خۆم ده‌كه‌مه چه‌كێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و بێ عه‌داڵه‌تیانه‌ی وا به‌سه‌رمان هات”. هه‌روه‌ها بوێرانه وتیشی” هه‌ر شتێك نهمكوژێ به‌هێزترم ده‌كات”.
له سه‌رده‌مێكدا كه دیفاع له ئازادی قه‌ڵه‌م به به‌هایه‌كی قورس ته‌واو ده‌بێت، بێ گۆمان ئه‌میر ئه‌میرقولی و حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد له نوێنه‌رانی به‌رچاوی ڕووناكبیرانن. ئه‌وان به تاوانی “چالاكی دژبه ئاسایشی گشتی و ته‌بلیغ له‌دژی ڕژیم” به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. ئه‌و جهنایهتكارانهی كه له‌سه‌ر ته‌ختی قه‌زاوه‌ت دانیشتوون و له بێدادگاكانی خۆیاندا حوكمی جهنایهتكارانهی به‌مجۆره ده‌رده‌كه‌ن، له‌و شه‌پۆله‌ی كه وه‌ڕێ كه‌وتووه تۆقاون. به‌ڕاستی ئه‌منیه‌تێك كه به چالاكی نووسه‌رانی نهشریهیهك تێك ده‌چێت ، چه‌نده پووشاڵی و بێ بنه‌مایه. هه‌م ڕژیم و هه‌م كۆمه‌ڵگاش باش ده‌زانن كه ده‌مێكه ئه‌منیه‌تی ئه‌م ڕژیمه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه. ئاسه‌وارێك كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا خۆڵقاندوویهتی، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كردووه‌ته ناوه‌ندی گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ڕژیمیشی هه‌راسان كردووه. خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، فولادی ئه‌هواز، هێپكۆ و ئازه‌ئاب ئیتر له بیر و زه‌ینی كۆمه‌ڵگادا ناسڕدرێته‌وه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م خه‌باته‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری هه‌نگاوی به‌نرخی هه‌ڵێناوه و ڕژیمیشی ناچار به پاشه‌كشه كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، له‌ناو خۆشیی ئازادی كاتی ئه‌م ئازیزانه‌دا نابێ له‌بیرمان چێته‌وه كه هێشتا ئیسماعیل عه‌بدی، محه‌ممه‌د حه‌بیبی، حه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده، زێنه‌ب جه‌لالیان، مۆنیره عه‌ره‌بشاهی و ده‌یان كه‌س له چالاكانی خوێندكاران و بزووتنه‌وه‌ی ژنان و داكۆكیكارانی ئازادیه دیمۆكراتیكه‌كان و پارێزه‌رانی ژینگه له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ڕژیمدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هێستاش ئیسماعیل به‌خشی و عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی له زیندانن. كه‌س ناتوانێ ناوی ئیسماعیل به‌خشی و خۆڕاگری ئه‌و له‌م قۆناخه له خه‌باتی كرێكاران بسڕێته‌وه. ئیسماعیل به‌خشی مۆری باتڵ بوونی له‌سه‌ر خسووسی سازی دا و له‌سه‌ر سه‌كۆكانی شووش خواستی “نان، كار، ئازادی، ئیداره‌ی شۆڕایی” كردبه خواستی هه‌موو بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
بێ گۆمان بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و ڕووخاندنی زیندانه‌كان ڕێگایه‌كی دوور و درێژمان له‌به‌ره، به‌ڵام عه‌زممان جه‌زم كردووه كه ئه‌م ڕێگایه ببڕین. پێویسته خه‌بات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی بكه‌ین به ئامرازێكی گرینگی پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له پێناو ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی.
