کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

تایبەتمەندییەکانی خومەینی لەزمان خامەنەیی و خەڵکی وشیارەوە

dsfdgvtfgh bg

عەلی خامنەیی ڕۆژی ١٤ی جۆزەردان بەبۆنەی ساڵیادی مردنی خومەینییەوە قسە و باسێکی پێشکەشکرد. ناوبراو خومەینی بە کەسێکی پێشکەوتنخواز و دژبەرەکانی بە کۆنەپەرست ناوزەد کرد و لەو پێوەندییەدا وتی: کۆنەپەرست کەسێک نییە کە کڵاوی ئارەقچنی لەسەردایە، بەڵکوو کۆنەپەرست و کۆنەپەرستەکان لایەنگرانی ژیان بەشێوەی ڕۆژئاواییەکانن.! ئەم قسانە لەکاتێکدا دەوترێن کە دژایەتی لەگەڵ عەقڵ و زانست، هەرلە سەرتای هاتنەسەرکارییەوە لەزومرەی تایبەتمەندییە بەردەوامەکانی ڕژیمی ئیسلامی بوون. هەر چەندڕۆژ لەمەوبەر بوو کە دەزگایگیوتێنلە بێهداری زیندانی ئەوین پەنجەی تۆمەتبارێکی پەڕاند. گەشتی دیفاع لەحیجاب و عیفافیان داوێنپاکی ئیسلامی، ژنان لە شەقامەکان دەستبەسەر دەکەن و لاتو لووتەکانی لایەنگری ڕژیم ئەسید بە سەرچاوەی ژنانی ئازادیخوازدا دەپژێنن. کەسانی سەربە ڕژیم لە تەلەویزیۆنەکانەوە بانگەشە بۆ کەڵکوەرگرتن لە ڕۆنیبنەوشەدەکەن لەبری واکسێنی دژی کڕۆنا، بەهاییەکان دەستبەسەر و تەنانەت گۆڕەکانیان دەشێوێنن. بانگەشە بۆ فرەژنی و هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا دەکەن. بەوحاڵەشەوە خامەنەیی نەک جەهل و خوڕافاتی ئیسلامی و نە ئاپارتایدی ڕەگەزی و نە بەرەپێدان بە ئیمامزادەکان و چاڵی جەمکەران، بەڵکوو عەقڵ و زانست، پێشکەوتوویی، خۆشگوزەرانی، ئازادی و مافی مرۆڤ، کە دەستکەوت گەلێکی کۆمەڵایەتی کرێکاران و خەڵکی خەباتکاری ڕۆژئاوان، بە کۆنەپەرستی دادەنێت.

مانا و بایەخەکان لە کۆماری ئیسلامیدا، چەواشە و بێ ناوەڕۆک کراون. لە کۆماری ئیسلامیدا وشەکان پێناسەی زانستی و جیهانییان نییە. ئاخووندەکان بە زانا و ناوەندە مەزهەبییە پڕلە جەهل و خوڕافاتەکان بە بە سەرچاوی زانست دەزانن. دژە شۆڕشی ئیسلامی، وەکشۆڕشناودەبەن و توندوتیژی و وەحشیگەرییان ناوناوە دڵسۆزی و مێهرەبانی ئیسلامی. بە ئەشکەنجە و شەللاق لێدان دەڵێنتەعزیر و حەددی ئیسلامی. هاوسەرگیری منداڵان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانیان وەک خزمەتکردن بە ژنان لە کۆمەگادا داناوە. ئەوان هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە زانییان نەفرەت و بێزاری لە ئیمپریالیسمی ئامریکا قووڵ و بەرین و بیری چەپ و کۆمۆنیستیش لە کۆمەلگادا بەهێزە، وشەیپرولتاریا و سەرمایەداریان گۆڕی بۆموستەزعەەف و موستەکبرو وتیان حکوومەتەکەمان حکوومەتیکەپەرنشینەکانە نەک کاخ نیشین“.

بەڵام خومەینی کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرجەستەشی بوو کە خامەنەیی ئاماژەی پێنەدان. خومەینی درۆزنێکی تەواوعەیاربوو. ئەو پێشتر هیچکات بۆ خەڵک و لایەنگرەکانی ڕوون نەکردەوە کە حکوومەتی ئیسلامی وەلایەتی فەقیه چییە و چۆنە. خومەینی پێوەندی بە نوێنەرانی ئیمپریالیسمی ئامریکاوە گرتبوو و بەڵێنی پێدابوون کە بەمەرجێک ئەوان بەربە کۆدتای ئەرتەش بگرن، ئەويش ئەو جەماوەری کە شۆڕشیان کردووە ئارام دەکاتەوە و دەیاننێرێتەوە ماڵەکانیان. ئەو ئەو قەول و قەرارانەی لە خەڵک شاردەوە. ناوبراو تا ئەوکاتەی لەنۆفل لۆ شاتۆبوو، باسی لە ئازادی جۆراوجۆر بۆ هەموو لایەک و تەنانەت بۆ کۆمۆنیستەکانیش دەکرد. ئەو وتی کە بەتەمانییە هیچ پلەوپایەیەکی حکوومەتی هەبێ و وەک فەقێیەک دەگەڕێتەوە بۆ قوم.

بەرپرسانی ئەوکاتی دەوڵەتی ئامریکا لەو ڕووەوە کە نیگەرانی نفووزی یەکێتی سۆڤیەت لە ئێران بوون، ئومێدیان بە حکوومەتێکی لەچەشنی بازرگان بەست و لەڕێگەی ژێنڕال هایزەرەوە ئەرتەشیان ڕادەستی جەماعەتی ئیسلامی کرد. خومەینی وەک نوێنەری نوێی بورژوازی ئێران، هەرکە دەسڵاتی بەدەستەوەگرت، بە پاڵپشتی وەلایەتی فەقیه و وەحشیگەری و سەرڕۆییەکانی ( کە تا ئەوکات نەناسراو بوو)، کۆمەڵێک لاتولووت و کەسانی لەخۆبێگانەیان خستە گیانی کۆمۆنیستەکان و دژبەرانی حکوومەتی ئیسلامی. ژنانی یەکسانیخوازیان سەرکوت کرد، شۆڕا کرێکارییەکانیان هەڵوەشاندەوە و ڕۆژنامە دژبەرەکانیان داخست و قەڵەمە ناڕازییەکانیان شکاند. تورکەمەنسەحرایان خەڵتانی خوێن کرد و لەشکریان هێنایەسەر کوردستانی شۆڕشگێڕ. ئەوان هەربەوەندەش ڕازی نەبوون و بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی جینایەتەکانیان، پێشوازییان لە جموجۆڵە هەڕەشە ئامێزە سنوورییەکانی ڕژیمی عێراق کرد. کوژرانی ٧٠٠ هەزار کەس لە مەیدانەکانی شەڕ لەگەڵ عێراق (کە ٣٥ هەزار کەسیان منداڵ بوو)، بەحیسابی خومەینی نووسراوە.

گومان لەوەدا نییە کە سەڵتەنەتی لەرزۆکی پەهلەوی دەبوو بڕوات، جەماوەری خەڵکی هەژار و بێبەشیش ئەوەیان باش دەزانی و  هەربۆیەش لە تارانەوە ناڕەزایەتییەکانیان دەستپێکرد و تۆوی شۆڕشی ٥٧یان چاند. بۆرژوازی لاوازی ئیران کە خۆی بەشێک بوو لە حاکمییەتی گەندەڵی پەهلەوی، لەدژی خەڵکی زەحمەتکێش و هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، دەست بەداوێنی یەکێک لە کۆنەپەرست ترین هێزەکان واتە مەیلی داڕزیوی ئیسلامی سیاسی بوو و بە کۆمەکی ڕاگەیەنەرەکانی وەک بی بی سی فارسی، خومەینییان لەسەرەوەی خەبات لەدژی ڕژیمی شا دانا.

خامەنەیی لە وتارەکەی  ڕۆژی ١٤ی جۆزەرداندا ئیدیعای ئەوەیکرد کە ئێستا ڕژێمەکەی لە هەموو کاتێکت بەهێزترە و خەڵکانێکی زۆرتر پشتیوانی لێدەکەن. ئەو بۆ سەلماندنی قسەکانی، شانۆی ڕێکخراوی بەخاکسپاردنی قاسم سلیمانی وەک نموونە دەهێنێتەوە. بەڵام خەڵکی وشیار و سیاسی ئێران دەزانن کە ڕژیم لە دامودەزگا ئیدارییە نیزامی، ئەمنییەتی و سنوورییەکانیدا پتر لە پێنج ملیۆن کارمەندی مۆچەخۆری هەیە. هێنانی ئەوانە بۆ شانۆیەکی ماتەمینی لە دەورەیەکی ناشۆسگێڕانەدا کارێکی دژوار نییە.

خامەنەیی هەرلەو وتارەدا خەباتی عەزیم و بەربڵاوی کرێکاران و خانەنشینکراوان و جەماوەری تووڕە و ناڕەزای، بەستەوە بە بێگانەکان. عەلی خامەنەیی لە نەفرەت و ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی خەڵک لەدژی دەسەڵاتی مەزهەبی، لە دژایەتیکردنی خەڵک لەگەڵ توێژی مشەخۆر، مفتەخۆر و فرەوێژی ئاخووندەکان ئاگادارە و بۆ بەهێزکردنی هێزە وەفادارەکانی دەسەڵات، پەنادەباتەبەر شاردنەوە و حاشاکردن لە داخوازییەکانی خەڵک. دەسەڵاتێکی کە بێتوانایە لە ئاست دابینکردنی کار و مەسکەن و دەوا و دەرمان و نان و ئەمنییەتی خەڵک، خەڵک لە دواڕۆژ و دەرئەنجامی پاش ڕووخانی حکوومەتەکەی دەترسێنێت. وڵامی خەڵکی تووڕە و وەگیانهاتوو، بریتییە لە، نا بۆ بەردەوامیی حکوومەتی کۆنەپەرستی ئیسلامی و نا بۆ گەڕانەوە بۆ سەرکوت و گەندەڵی ساواکی سەردەمی سەڵتەنەتی شا و پەهلەوی. دروشمینە شاماندەوێ نە شێخداواکارییەکی ڕوون و ڕاشکاوانەی جەماورە بۆ تێپەڕبوون لە هەردوو دەسەڵاتی پەهلەوی و ئیسلامی و دامەزراندنی نیزامێکی کە لەودا هیچ ئاسەوارێک لە مەزهەب و بنەماڵەی سەڵتەنەتی بەدینەکرێت.

وتارە پڕلە درۆ و دەلەسە و چەواشەکارییەکانی خامەنەیی لە ١٤ی جۆزەرداندا، دەریخست کە بەرپرسانی ڕژیم چاوی دیتنی واقییەتەکانی ناوکۆمەڵگایان لەدەستداوە و دەنگی خەڵک نابیستن. ئەوان کاتێک بەخۆیاندا بێنەوە و بڵێن کەدەنگی شۆڕشیان بیستووە، ئەوکاتە ئیتر زۆر درەنگ دەبێت.