شار و ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان به بێ خۆڕاگرییه‌كی به‌رچاو و هێندێك جار به بێ هیچ خۆڕاگرییهك، یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی تاڵه‌بانه‌وه. له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی تاڵه‌بان له به‌شێكی به‌رین له ئه‌فغانستان، هێندێك له باڵوێزخانه‌كانی ڕۆژئاوا له‌وانه باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا و كانه‌دا، بێجگه‌له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی خۆیان له‌م وڵاته، له هه‌وڵ دان ئه‌و هاووڵاتییه ئهفغانستانیانهش كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵیان هاوكارییان كردووه و به‌خاتری پێشڕه‌ویی تاڵه‌بان گیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن.
هه‌زیمه‌تی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كاتێك توند بۆوه كه ده‌وڵه‌تی بایدێن به‌كرده‌وه به سهرسپێردراوانی خۆی و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، ڕێگای ڕاكردن له‌م وڵاته‌ی نیشان دا. ده‌وڵه‌تی بایدێن به واژۆی فه‌رمانێك بۆ ٥ تا ٦ هه‌زار كه‌س له‌و ئه‌فغانستانیانه‌ی كه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له‌م وڵاته هاوكارییان كردووه، ویزا ده‌رده‌كات و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌گرێته‌وه.
له‌و نێوه‌دا سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئازاردیتووی ئه‌فغانستان بۆ چه‌ندومین جار ماڵ و حاڵیان لێ تێك چووه و ئاواره بوون و به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه له ژێر خێوه‌ته‌كاندا ده‌ژین و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رگه‌ردانن.
له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا دوابه‌دوای وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان بڕیاری داوه كه ئه‌فغانستان ته‌حویلی ئه‌م گرووپه بدات. شه‌ڕێك كه له ساڵی ٢٠٠١ و پاش هێرشی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده بۆسه‌ر بیناكانی تیجاره‌تی جیهانی و پێنتاگۆن له ئه‌مریكا دژبه تاڵه‌بان ده‌ستیپێكرد، ئه‌مرۆ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات كه سه‌ركه‌وتنی تاڵه‌بان و شكستی كامڵی سیاسه‌تی ئه‌مریكای له‌م وڵاته لێبكه‌وێته‌وه.
له هاتنه سه‌ر كار و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌بان له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌فغانستان، له شكستی ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بان و له‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ ئه‌م گرووپه كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆره له چه‌ند هه‌نگاویی گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دان، له هه‌مووی ئه‌م قۆناغانه‌دا حكوومه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی و چاره‌نووس سازیان بینیوه. پتر له چوار ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر، به بیانووی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت و ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمۆنیسم، له‌ڕێگه‌ی دۆلاری نه‌وتی عه‌ره‌بستان، به كادری ئینسانیی ڕێكخراوه سیخوڕی و نیزامییه‌كانی پاكستان و به ڕێبه‌ری و هیدایه‌تی ئه‌مریكا، لایه‌نه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی موجاهدینی ئه‌فغانستان پێكهاتن و له درێژه‌دا تاڵه‌بان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت.
پاش ٢٠ ساڵ حزووری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ئه‌فغانستان، بیلانی شه‌ڕ ته‌نیا بۆ ئه‌مریكا، كوژرانی ٢ هه‌زار و ٤٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكایی و كه‌م ئه‌ندام بوونی چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌م ژماره‌یه و داسه‌پاندنی هه‌زینه‌ی نزیك به هه‌زار ملیارد دۆلار به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكادا بووه. بیلانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌م شه‌ڕه‌دا له‌وه‌ش دڵته‌زێنتر و كارهساتبارتره. كوژرانی چه‌ند سه‌د هه‌زار سه‌رباز و سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی بێدفاع، سه‌دان هه‌زار كه‌م ئه‌ندام و ئازار دیتووی شه‌ڕ، خه‌ڵكێكی نوقم له هه‌ژاری و ده‌وڵه‌تێكی نوقم له گه‌نده‌ڵی.
تاڵه‌بان له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ناتوانێ كۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كان بۆ سه‌رده‌می حكوومه‌تی ئیسلامیی ١٤٠٠ ساڵ له‌وه‌پێش بگه‌ڕێنێته‌وه، هیچ چاره‌یه‌كی بێجگه‌له په‌نابردن بۆ توندوتیژیی بێ‌سنوور و ڕێكخراو دژبه خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت دژبه ژنان و كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نابێت.
ده‌وڵه‌تانی پاكستان، كۆماری ئیسلامی، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و توركییه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر له ڕابردوو خۆیان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان هاوئاراسته بكه‌ن و چی له توانایان دایه به‌كاری بێنن تا ڕوخساری دزێو و ناحه‌زی تاڵه‌بان قابیلی قه‌بووڵ نیشان بده‌ن.
ئه‌مریكا و ڕووسیه كه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی باروودۆخی ئێستای ئه‌فغانستانن، هه‌ركامیان به‌جۆرێك له هه‌وڵی ئه‌وه دان تا ڕۆڵی نه‌رێنیی خۆیان له به‌هێزبوونی دووباره‌ی تاڵه‌بان له چاوی خه‌ڵكی جیهان بشارنه‌وه و له هه‌مان حاڵیش‌دا خه‌ریكی داڕشتنی شێوازی په‌یوه‌ندیی خۆیانن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بان له دواڕۆژی ڕووخانی ئیحتمالیی حكوومه‌تی ئێستای ئه‌فغانستان.
ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌داران و چه‌ند حكوومه‌تێكی ناوچه‌یی و جیهانی ڕیاكارانه باس له تاڵه‌بانی نوێ ده‌كه‌ن و گۆیا تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له تاڵه‌بانی دۆینێ سه‌رتره. هێندێك جار له‌وه‌ش واوه‌تر ده‌ڕۆن و تاڵه‌بان له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به هاوئاراسته ده‌زانن.
به‌ڵام له ڕاستیدا تاڵه‌بان نه‌گۆڕ و ڕێفۆرم هه‌ڵنه‌گره. تاڵه‌بان هی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و هه‌زاره‌ی پێشوویه و له‌گه‌ڵ گشت چه‌مك و ده‌ستكه‌وته مۆدێرنه‌كانی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئازادی و یه‌كسانی، له‌گه‌ڵ شادی و مافی ئینسان، له‌گه‌ڵ زانست و به‌تایبه‌ت مافی ژن، دوژمنایه‌تییه‌كی ئاشتی هه‌ڵنه‌گری هه‌یه. تاڵه‌بان ته‌نانه‌ت به‌نیاز نییه ڕواڵه‌تیش بپارێزێ و له كایه دیپلۆماتیكهكاندا به‌شداری بكات. تاڵه‌بان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی داوه‌ته له‌ناوماڵ په‌ستاندنی ژنان، داخستنی میدیاكان و به‌ڕێوه‌بردنی زۆره‌ملیی ڕێوڕه‌سمی مه‌زهه‌بی و ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه به ڕۆژی ڕووناك له شوێنه گشتییه‌كان.
ئه‌زموونی ئه‌فغانستان بۆ جارێكی دیكه نیشانی دا كه گۆڕانكاریی جیدی و بێگه‌ڕانه‌وه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، له ناخی هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌دا شگڵ ده‌كرێت و سه‌قامگیر ده‌بێت. زلهێزه جیهانییه‌كان به دانی واده و به‌ڵێنی ڕه‌نگاوڕه‌نگی وه‌ك “سه‌قامگیر كردنی دیمۆكراسی” و به‌هێز كردنی خه‌ڵكی خۆجێیی و هیتر، خۆ ده‌خه‌نه وڵاتێكه‌وه و هه‌ركات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییان به‌جۆرێكی دیكه حوكمی كرد، یه‌ك شه‌وه پشت له هه‌موو درووشمه‌كانیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا ئه‌خلاق و كلتوور و باوه‌ڕه‌كانی تاڵه‌بان پێناسه‌ی كۆمه‌ڵی ئه‌فغانستان نییه. ئه‌م جۆره ته‌بلیغاتانه وێنه‌یه‌كی ناكامڵ له ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئه‌فغانستان نیشان ده‌ده‌ن. وشیارییه‌كی سیاسی و ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی پێشكه‌وتوو و پێشڕه‌و به‌تایبه‌ت له‌ناو جه‌ماوه‌ری ژنانی ئه‌م وڵاته‌دا شكڵی گرتووه و زۆر ناخایه‌نێ كه زه‌وی له‌ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتی سبه‌ینێ تاڵه‌باندا دا‌غ ده‌كه‌ن. بێگومان سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی ئێران به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی كه شكڵێكی دیكه‌ی تاڵه‌بانه، به ڕه‌وتی ڕزگاربوونی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانیش خێرایی ده‌به‌خشێ.