کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

تاڵان كردنی دارستانه‌كانی باشووری كوردستان

تاڵان كردنی دارستانه‌كانی باشووری كوردستان 1

دارستانەکانی “بەستا” و “حەفتانین” له‌ لایه‌ن ده‌یان كه‌سی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌وه‌ تاڵان و له‌ ناوبران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە ١٠٠ كه‌سی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ له‌ باکووری ناوچەى “بەستا”ی شڕناخ و ناوچەی “ئاڤا گوێز”ێ سه‌ر به‌ شاری زاخۆ، دەستیانکردووە بە بڕینی داری دارستانەکان و کاولکردنی ناوچەکە. ئه‌و كه‌سانه‌ ماوەی چوار رۆژە خەریکی بڕینەوەى دارەکانن و بە تراکتۆر دەیانگوێزنەوە بۆ ناوچە سەربازییەکان.