له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر مەزرا و مووچەی هاووڵاتییانی گوندی “تهرکەش”ـی شاری پیرانشار و دەستیان بە سەر ٢٠٠، مەڕوماڵات، ئەسپ و چوارپای خەڵکدا گرت.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، له كاتی هێرشی هێزهكانی ڕژیم، هاووڵاتییان لە سەر مەزرا و مووچەکانیان بوون و هێزە سهركووتگهرهكانی ڕژیم، بە بیانووی ڕەوانەکردنی ئەو مەڕوماڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەردا گرتووە.