ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی داڵاهۆی كرماشان کورته ڤیدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به تاڵان كردن و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی گوندی بیامه‌ی داڵاهۆیان بڵاو كرده‌وه.
ساڵانه له لایه‌ن كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست و قازانج خوازه‌وه، دارستانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر ده‌بڕنه‌وه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ساڵانی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی ٥٠ له سه‌دی دارستانه‌كان به بۆنه‌ی بڕینه‌وه یان ئاگرلێكهوتن، له ناوچوون، كه به هه‌ڵمه‌تی ژینگه پارێزانی ناوچه‌كه ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌ی له ناوچوونی دارستانه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه.