به پپێ ڕاپۆرته‌كان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “گابار“ی باكووری كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی توركیا تاڵان ده‌كرێن و ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به خه‌ڵك ناده‌ن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی چڕناخ، چیاكانی گابار، جودی و به‌ستا، ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه تاڵان ده‌كرێن و له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی توركیاوه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ناو بردنی سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه. ژینگه‌پارێزانی باكووری كوردستان هوشداریان داوه له ئه‌گه‌ر كۆتایی نه‌هاتنی ئه‌م كرده‌وه دژه ژینگه‌ییه‌ی ڕژیمه، ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه تووشی زیانێكی زۆر گه‌وره ده‌بێته‌وه كه بۆ ده‌یان ساڵ قه‌ره‌بوو نابێته‌وه.
