بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، زەوی و سەرچاوە سروشتییەکانی پشت هۆتیل زرێبار مەریوان لەلایەن بهكرێگیراوانی ڕژیمەوە داگیر و ڕوو به وێرانی دهچێت.
ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە وێرانکردن و داگیرکردنی زەوییەکانی پشت هوتێل زرێبار لە ئیدارەی سامانە سروشتییەکان و چەند ناوەندەی دیکە بەدواداچوونی بۆ کردووە بهڵام هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە و خۆیان لەو بابەتە بێبەری کردووە. ئەم ڕێکخراوە ژینگەپارێزییە ههروهها وتی: تێکدەرەکان بەبێ ئەوەی لەلایەن ناوهنده پێوەندیدارهكانهوه ئاگادار بکرێنەوە درێژە بە کاولکارییەکانیان ئەدەن.