به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی خاکەلێوە، ده‌ستووپه‌یوه‌ندییه‌كانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “میانتەنگی” سه‌ر به شاری “کرندی غەرب“، ده‌ستیان داوه‌ته تاڵانكردنی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه.
ماوه‌یه‌كه لە ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دارەکان له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه بنبڕ دەکرێن و سەرەڕای بەدواداچوونی هاووڵاتییان، هیچ ناوەندێکی پێوەندیدار، بەرپرسایەتی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە لە ئەستۆ ناگرێت و هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌منیش ڕێگری له‌و كه‌سانه نه‌كردووه.