بە پێی ھەواڵی گه‌یشتوو له بۆكانه‌وه، دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی وەک سپای پاسداران و ئیتلاعات ھاوکات لەگەڵ زیندان، ئەشکەنجە و کوشتار سەرقاڵی وێرانکردنی ژینگەی کوردستان، لە ڕێگای سووتاندنی دارستان و لەۆەڕگهکان و ھەروەھا تاڵانكردنی ژێرخان و ئاسەواری مێژوویی شاره جۆراوجۆره‌كانن.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تاڵانچیەکانی کۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوه‌كانیان دەستیان داوتە هه‌ڵكۆڵین و دزینی شوێنەوارە مێژوویەکانی ئاوایی “قەڵایچی” لە پێنج کیلومیتری شاری بۆکان. ماوەی ١٠ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ لەو شوێنە کار دەکەن و لە ھەندێ شوێن تا سێ میتر زەوییان ھەڵکۆڵیوە. چالاكانی مه‌ده‌نی بۆكان داوا له خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه ده‌كه‌ن له ئاست ئه‌و تاوانكارییه بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه نه‌ده‌ن سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ههڵپهڕهستانهوه تاڵان بكرێت.