“هاشم تاچی” سه‌رۆك كۆماری پێشووی كۆزۆو و ٩ كه‌سی دیكه له جیایی خوازانی پێشووی ئه‌م وڵاته، ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن دادگای لاهه‌ی له ئۆتڕیش، به هۆی ئه‌نجامدانی جه‌نایه‌ت جه‌نگی له‌دژی مرۆڤایه‌تی، به تاوانبار ناسران.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، ناوبراو به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی جیایی خوازانی كۆزۆو له ساڵانی ١٩٩٨ و ١٩٩٩ له‌گه‌ڵ سێربێستان، به ئه‌نجام دانی جه‌نایه‌ت جه‌نگی تاوانبار كراوه. شایانی باسه، “هاشم تاچی” بڕیاربوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ “ئه‌لێكساندێر وچیچ” سه‌رۆك كۆماری سێربێستان دیدار بكات كه ئه‌م سه‌فه‌ره به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حوكمه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له به‌یانییه‌ی دادستانی دادگای لاهه‌دا هاتووه: “هاشم تاچی” و ٩ كه‌سی دیكه له هاوڕێ كانی، له‌و كاتدا ١٠٠ حاڵه‌تی تیرۆریان ئه‌نجام داوه كه زۆربه‌یان نه‌یارانی سیاسیی ناوبراو بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “تاچی” پێشتر فه‌رمانده‌ی ئه‌ڕته‌شی ئازادیخوازی كۆزۆو ناسراو به “كه‌ی ئێڵ ئه‌ی” بوو كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی سێربێستان شه‌ڕی ده‌كرد و له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕانه، زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س كوژراون.