به پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی دارۆسازی فایزر تێستی بالینی بۆ به كار هێنانی حه‌بێك ده‌ست پێكردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه تووش بوانی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه له جه‌سته‌یان به‌كاری بێنن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌م حه‌به یهكهیمین ده‌رمانی پێشوه‌ختی كۆرۆنا ده‌بی كه ده‌توانێت له خراپ بوونی باروودۆخی تووشبوان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رگری كات. به وته‌ی گوته‌بێژی ئه‌م شیركه‌ته، ئه‌م ده‌رمانه هێز و توانای سه‌ركوتی ویرووسه جورواجورهكانی له ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه له خۆی نیشان داوه و ده‌توانێت له ته‌نیشت واكسنی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌رمانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت.