کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئێس ٥٠٠ له‌ لایه‌ن سپای ڕوسییه‌ له‌ سورییه‌

تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئێس ٥٠٠ له‌

تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئێس ٥٠٠ له‌

به‌ پێی ڕۆژنامەیه‌كی ڕوسیی،  ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای ڕوسییه‌ لە سورییه‌، سیستەمی موشەکی “ئێس-٥٠٠” بۆ بەرگری ئاسمانی تاقیکردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریەوە ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکان تەواوبوون و بە “سەرکەوتوو” ناوی بردووە. ھەروەھا جێگری پێشووی فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکان، بۆ ڕۆژنامەکە ڕوونی کردوەتەوە، ھەموو ئامێرەکان پێش دەستپێکردن، تاقی دەکرێنەوە لە دۆخی کار و کەش و ھەوای سەختدا .ڕێکخراوی “ئێس-٥٠٠” توانیویەتی ئامانجێک لە دووری ٤٨١.٢ کیلۆمەتر بپێکێت، کە بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئەمەش نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتری زیاترە له‌ بەراورد بەھەر سیستمێکی دیکەی بەرگریی ئاسمانی لە جیھاندا.