رۆژی پێنجشەممە ٥ی خاكهڵێوه، لەگەڵ ههڵاتنی خۆر کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی هاوێشتنە نزیک دەریای ژاپۆن و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەڵێت مەبەستیانە بەر لە دەستپێکی یارییەکانی ئۆلۆمپیای تۆکیۆ سووتەمەنی بە ئاگردا بکەن، هەروەها دەیانەوێ گوشار بخەنە سەر ئیدارەی بایدن.
به پێی ڕاپۆرتهكان، دهوڵهتی ئەمریکا هەر ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی پیۆنگیانگی دایەوە و رایگەیاند: تەقاندنی مووشەکەکان ئەوە پیشاندەدات بەرنامەی مووشەکی کۆریای باکوور هەڕەشەیە بۆ سەر دراوسێکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. جێی ئاماژهیه، ژاپۆن لە رێگەی باڵیۆزخانەکەی لە چین راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەلامەتی ناوچەکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆریای باشووریش راگەیێندراوێکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە.