کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“تاران له‌ یه‌ك قه‌ده‌میی سۆنامیی مه‌رگی كۆرۆنا دایه‌”

8bcd5f70 710b 411a 92d3

ڕۆژی چوارشهممه١٦ی مانگی ڕهزبهر، وتهبێژی وهزارهتی تهندرووستیی كۆماری ئیسلامی ڕایگهیاند كهلهماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، پتر له٤ ههزار حاڵهتی نوێی تووش بوون بهكۆویدی ١٩ لهوڵاتدا شناسایی كراوهو كۆی گشتیی نهخۆشانی كۆویدی ١٩ لهئێران گهیشتووهته  ٤٨٣ ههزار و ٨٤٤ كهس. بهوتهی ئهم وتهبێژه، لهشهو و ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٣٩ كهس لهتووش بووانی ئهم ویرووسهگیانی خۆیان لهدهست داوهو كۆی گشتیی گیان بهخت كردووانی ئهم پهتایهگهیشتووهته٢٧ ههزار و ٦٥٨ كهس. لهههمان حاڵدا، ئهندامی كۆمیتهی عیلمیی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا لهئۆستانی تاران، وتوویهتی: ” ئۆستانی تاران باروودۆخی سووریشی تێپهڕاندووه‌. توانای گیرۆیی ویرووسهكه٣ تا ٩ بهرابهر زیادی كردووهو ئهگهر خهڵك بڕۆنهسهفهر و تووشی ئهم نهخۆشیهبن، ئیتر تهختی بهتاڵمان بۆ دهرمانیان نییه‌”. ئهو وێڕای تهئكید لهسهر ئهوهیكهزۆربهی نهخۆشخانهكان تهختی بهتاڵیان بۆ نهخۆشانی كۆرۆنا نییه، ڕایگهیاند كه‌: “باروودۆخی باقی شوێنهكانی دیكهش لهتاران خراپتره‌”. مۆحسێن هاشمی ڕهفسهنجانی، سهرۆكی شۆرای ئیسلامیی شاری تاران لهپهیامێكی تویتێریدا هۆشداری دا كه‌: “تاران لهیهك قهدهمیی سۆنامیی مهرگی كۆرۆنا دایه“. بهباوهڕی كارناسان، بهرزبوونهوهی حاڵهتهكانی تووش بوون و مهرگ بههۆینهخۆشیی كۆویدی ١٩ كهلهحهفتهی سێههمی مانگی خهرمانانهوهدهستی پێكردووهو بهردهوام درێژهی ههیه، بههۆی ڕێوڕهسم و كۆبوونهوهی مهزههبیی مانگی موحهڕهم و زیاد بوونی سهفهر لهتهعتیلاتی ئهو مانگهدا بووه‌.

ئامارهكانی وهزارهتیی تهندرووستیی ڕژیم لهحاڵێكدا بڵاو دهكرێتهوهكهماوهیهك لهمهوبهر محهممهد ڕهزا مهحبووب فهر، ئهندامی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا لهوتووێژ لهگهڵ ڕۆژنامهیجیهانی سهنعهتئاماژهی بهوهكرد كهئاماری كۆرۆنائهندازیاریكراوهو ئاماری ڕاگهیهندراو لهلایهن وهزارهتی تهندرووستیهوهیهك بیستهمی ئاماری ڕاستهقینهیه‌. بهر لهوهش حهمید سووری، ئهندامیستادی میللی بهڕێوهبهریی كۆرۆنالهكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانیدا، دانی بهوهدانا كه‌ ” ئاماری تووش بووان بهكۆرۆنا لهئێران پتر له٧ هێندهو نیوی ئهو ئامارانهن  كهلهلایهن وهزارهتی بێهداشتهوهڕادهگهیهندرێ“. بهپێی ئهو ئامارانهش كهلهم دوایانهدا، سهرچاوهسهربهخۆكان بۆبی بی سی فارسییان ناردووه، تا كۆتایی مانگی پووشپهڕ، ٤١ ههزار و ٩٥٢ كهسی تووش بوو بهكۆرۆنا تهنیا لهناوهندهدهرمانیهكانی ئێران گیانیان لهدهست داوهكهئهو ڕێژهیهسێ بهرابهری ئاماری ڕهسمییه‌.

نهێنیكاریی لهئهنقهستی سهڕانی ڕژیم سهبارهت بهڕاستییهكانی پهیوهندیدار بهگوازرانهوهی ئهم ویرووسهو پانتایی بڵاوبوونهوهی لهئێران، موقاومهت لهبهرامبهر خواستی داسهپاندنی بهربهستی جیدی و ڕانهگرتنی ڕێوڕهسم و كۆبوونهوهی ئایینی، ناتهباوێژیی ئاشكرای سهرانی ڕژیم سهبارهت بهچۆنیهتیی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بڵاوبوونهوهی خێرای ئهم ویرووسهو كۆنتڕۆڵ كردنی، ههمووی ئهوانه پێمان دهڵێن كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهبهرامبهر قهیرانی كۆرۆنادا، هیچ نهخشهڕێگایهكی ڕوونی نییه‌. سهرانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهماوهی ٨ مانگی ڕابردوودا، كهئهم ویرووسهسهری ههڵداوه، هیچكات نه‌‌ تێست وهرگرتنی چالاك، به‌ ئامانجی شوێن گرتن و قهرهنتینهی كهسانی پهیوهندیدار لهگهڵ نهخۆشهكان و پساندنی زنجیزی گواستنهوهی ویرووسهكهیان گرتووهته‌ بهر و نه‌ قهرهنتینهی شار و شوێنه‌ گشتیهكان و ڕاگرتنی ڕێوڕهسم و بۆنهی مهزههبییان، بهجیدی ئهنجام داوهو بهكردهوه، ڕێگایان ئاواڵههێشتووهتهوهتا جهمعیهتێكی یهكجار زۆرتر لهخهڵك گیرۆدهی ئهم ویرووسهبن و ژمارهیهكی زیاتریش گیانیان لهدهست بدهن. بهپێی یاسای وهزارهتی تهندرووستیی ڕژیم، تهنیا كهسانی پڕمهترسی كهبهئاشكرا، نیشانهكانی نهخۆشیی كۆرۆنایان پێوهدیاره، بهركهوتووی تێستی بێبهرامبهر دهبن و باقی كهسانێك كهگومانی تووش بوون بهم نهخۆشیهیان لهسهرهتێستیان لێوهرناگیرێ، ئهوهش لهحاڵێكدایهكهبهپێی داتاكانی زانستیی پزیشكی، پتر له٧٠ لهسهدی نهخۆشانی كۆرۆنا كهسانێكن كهبهشێوهی سووك تووشی ئهم نهخۆشیههاتوون و دهشتوانن نهخۆشیهكهبۆ كهسانی دیكهبگوازنهوه‌. “ڕێكاری وهزارهتیی تهندرووستیی ڕژیم، بۆ ئهم دهستهیهلهتووش بووان، تهنیا ئامۆژگاریی تهندرووستیی بووه، ئهوهش لهحاڵێكدایهكهشهپۆلهكانی پهیتا پهیتای بڵاوبوونهوهئهم ویرووسهو چوونهسهرهوهی ڕێژهی مهرگ، نیشانی دهدات كهبهو ئامۆژگاریانه، بهر بهتووش بوونی جهمعیهتی سالم بهم نهخۆشیهناگیرێ.

لهباروودۆخێكدا كهبههۆی تهرخان نهكردنی بوودجهی پێویست بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، وهزارهتی تهندرووستیی ڕژیم تهنیا كهسانی پڕمهترسی، كهبهئاشكرا نیشانهكانی تووش بوون بهكۆرۆنایان پێوهدیاره، بهخۆڕایی تێست دهكات، خاوهنكاران و سهرۆكی ئیدارهكانی بهشی خسووسی و دهوڵهتی، بهو مهرجهمهرهخهسی دهدهن بهو كرێكار و پێرسۆنێلانهی كهگومانی تووش بوون كۆرۆنایان لهسهره، كهبهڵگهی تێستهكهیان تهحویل دابن. ئهم سیاسهتهی وهزارهتی بێهداشتی ڕژیم بووهتههۆی ئهوهیكهكهسانێك كهبهركهوتووی تێستی بێبهرامبهر لهناوهندهتهندرووستیهكاندا نابن و توانای دانی ههزینهكهیان نییه، بهحاڵی خۆیان ڕهها بكرێن. كهوابوو هۆكاری سهرهكیی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهكوشندهیهو مهرگی هاووڵاتییان، بهتایبهت لهشوێنی كار و بنهماڵه، سیاسهتی خودی ڕژیمی كۆماری ئسلامییه‌. لهژێر ئهم باروودۆخهدا ههڵسووكهوتی كهسهكان لهبهرامبهر بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنادا،بهئیختیاری خۆیان نییه‌‌، بهڵكوو سهرچاوهگرتوو لهجهبری ئابووری و سیاسهتهكانی دهوڵهته‌. كاتێك كرێكارێك بهشێوهی سووك تووشی كۆرۆنا دهبێ، لهئیمكانی تێستی بێبهرامبهر بێبهریهو ههزینهی تێست وهرگرتن لهنهخۆشخانهكانهخسووسیهكانی نییهو بهو مهرجهش لهسهر كار مهرهخهسی پێدهدرێ كهبهڵگهی تێستی ویرووسی كۆرۆنای تهحویل دابیت. كهوابوو هیچ چارهیهكی نییهبێجگهلهئهوهیكهلهگهڵ نهخۆشیهكهبسازێت و بگهڕێتهوهبۆسهر كارهكهی، ئهگینا مهترسیی برسیهتی ههڕهشهلهخۆی و بنهماڵهكهی دهكات. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تهندرووستی و سڵامهتی مرۆڤهكانی، خستووهتهژێر چهپۆكی بهرژهوهندی ئابووری خۆی و قازانج پهرهستیی سهرمایهداران. سهرانی كۆماری ئیسلامی، بهتایبهت حهسهن ڕووحانی، هۆكاری چوونهسهرهوهی حاڵهتهكانی تووش بوون بهكۆرۆنا، لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕهچاو نهكردنی ڕێكارهتهندرووستیهكانی وهزارهتی بێهداشت، لهلایهن خهڵكهوهپێناسهدهكهن، ئهوهش لهحاڵێكدایهكهسهرانی ڕژیم بهنهێنكاری، درۆنانهو ئهمنییهتی كردن بواری زانیاری گهیاندن، دابین نهكردنی كهرهستهی پزیشكیی پێویست بۆ تێست وهرگرتنی چالاكی كهسهكان و دابین نهكردنی پێداویستیهئابووریهكانی قهرهنتینهو نهڕۆشتنی كرێكاران و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگا بۆ شوێنی كار، هۆكاری سهرهكیی بڵاوبوونهوهی بهرینی ویرووسی كۆرۆنان.