کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بە کردەوە دەرهێنانی سزای ئێعدامی دوو کەس لە زیندانی ورمێ

اجرای حکم اعدام دو زندانی در زندان مرکزی ارومیه3

بەروەبەیانی رۆژی شەممە 12ی مانگی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی “شەهریار ئەمیری” خەڵکی شنۆ و “ناسر ئازموودە” خەڵکی ورمێ، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بە کردەوە دەرهات.

هەر دوو کەسەکە بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ ماددە هۆشبەرەکانوە ئێعدام کراون. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی “شەهریار ئەمیری” وتوویەتی کە، “ناوبراو 42 ساڵ تەمەنی هەبووە و لە سێ ساڵ لەوە پێشەوە دەسبەسەر کراوە، بەڵام ئەم تۆمەتەی کە وەپاڵی نراوەو بە هۆیەوە ئێعدامیان کردووە لە راستییەوە بە دوورە”. شایانی باسە کە  “شەهریار”  باوکیشی لە زیندانەوە و ئەویش سزای ئێعدامی بە سەردا سەپاوە. ئێعدامی ئەم دوو کەسە لە لایەن هیچکام لە مێدیاکانی سەر بەرژیمەوە باس نەکراوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە سەرەتای ساڵی 1400وە تا ئێستا لانیکەم 30 کەس بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشەبەرەکانوە ئێعدام کراون.