بابەتی دیارکردنی لانیکەمی حەقدەست لە شوڕای باڵای کار، ناوەندی پێکهاتو لە نوێنەرانی دەوڵەت، خاوەنکاران و ڕێکخراوە ڕەسمییەکان، هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە. ئیدیعای ئەوەی کە گۆیا وتووێژێک لەسەر دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستەکان بەڕێوەدەچێت، پوچ و بێ ناوەرۆکە. بڕیار سەبارەت بە دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستەکان، سەرەتا لە هەیئەتی دەوڵەتدا دەدرێت و دواتر بۆ ڕازاندنهوهی شانۆ، کۆمەڵێک جەلەسهی فۆرماڵی بەناو چەنە لێدانی لەسەر دەگرن. بۆ کامڵ کردنی ئەم سیناریۆیە نوێنەری ئەو تەشەکولانەی کە بەناوی کرێکارانەوە لە شوڕای باڵای دیاریکردنی حەقدەستدا حوزوریان هەیە، لە دەرەوەی جەلەسەکانی شوڕا و لە ڕاگەیەنەرەکانی نێوخۆی وڵاتدا، دەست دەکەن بە گلەیی کردن سەبارەت بە لەخوارەوە بوونی ئەو حەقدەستە ناڕەوایەی، چەند جار لەژێر هێڵی هەژاریدایە و باس لە مەزڵوومیەتی کرێکاران دەکەن. کاتێک ئەو بڕیارەی کە لە پێشتردا دراوە ئاشکرا دەبێت، ئەوکات بۆ ماوەیەک سەر دەبەنەوە نێو قاوغی خۆیان، تا دەرفەتێکی تر بۆ فریوکاریەکانیان لە سەحنەیەکی تردا فەراهەم دەبێت.
مەسەلەکە ئاشکرایە، ئەم بەناو نوێنەرانەی کرێکاران، تەنانەت ئەگەر بەشێوەی واقعیش لە بەرەی چینی کرێکاردا بوایەن، دەنگیان لە بەرانبەر دەنگی خاوەنکاران و دەوڵەتدا کە بەردەوام وەک یەک بووە، بە هیچکوێ نەدەگەیی. کەوایە نەفسیی بەشداریان لەم یاریەدا، هەر لە سەرەتاوە بە واتای قەبوڵ کردنی شکست دەبوو. قسە تەنیا لەسەر ئەوە نییە کە کەسانی سەربە خانەی کارگەر و شوڕا ئیسلامیەکانی کار، نوێنەری کرێکارانن یان نین، قسە لەسەر ئەوەیە کە لەم سیستەمە بەناو قانونیەدا، بێ لایەن بوونی دەوڵەت لە کێشمە کێشەکانی نێوان کرێکاران و سەرمایەداراندا بە فەڕز دەگیرێت. گۆیا دەوڵەت وەک نێوبژیوان لەم بەناو وتووێژانەدا حوزوری هەیە. واقعیەتەکە پێچەوانەی ئەوەیە. دەوڵەت و سپای پاسداران هەم وەک گەورە ترین خاوەنکاری وڵات و هەم وەک داکۆکی کاری نیزامی سەرمایەداری، ڕاستەوخۆ لە لەخوارەوە ڕاگرتنی ئاستی حەقدەستەکاندا، خاوەن بەرژەوەندین. پایەی سەرەکی سیاسەتی دەوڵەتی رۆحانی بۆ ڕاکێشانی سەرمایە گوزاری دەرەکی و هاندانی سەرمایەدارانی نێوخۆیی بۆ هاتنە نێو گۆڕەپانی بەرهەمهێنانەوە، کاری هەرزانی چینی کرێکاری ئێرانە.
ئاشکرایە لە مەیدانێکدا کە یاسا بۆ بەناو چەنە لێدان دیاری کردوە، ناکرێ بۆ دیفاع لە مافەکانی کرێکارێکی کە هەموو ئانوساتێک بە شێوەی یاسایی ئهو مافانه پێشێل دەکرێت کارێک بکرێت. لەم مەیدانی یاریەدا کە دەوڵەت لە ڕاستیدا بۆ بەرگرتن لە چەسپانی ئیرادەی سەربهخۆی کرێکاران، هەڵیبژاردوە، ئەو تەشەکولانەی بەناوی کرێکار لە شوڕای باڵای دیاریکردنی حەقدەستدا حوزوریان هەیە، هیچیان لە دەست نایەت. بەڵام نوێنەرانی ئەم تەشەکولانە بە جێگای ئەوەی کە ئەم ڕاستیە ساکارە بە کرێکاران بڵێن، هەوڵ ئەدەن کرێکاران لە چاوەڕوانی موعجزەیەکدا کە گۆیا له ئاكامی ئهم چەنە لێدانەدا روو ئەدات ڕابگرن. ئەوان بە کرێکاران دەڵێن لەم بارەیەوە خەتایان نییە، لەبەر ئەوەی کە ئەم پێکهاتەیە یاسا دیاریی كردووه. بەڵام گرفتی چینی کرێکار رێك لەگەڵ ئەم یاسایهیه. کێشەی چینی کرێکار لەگەڵ ڕژیمێکە کە بەرژەوەندیەکانی خۆی و چینی سەرمایەداری بە شێوەی یاسا، بە زۆر و سەرکوت بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندوە. مەگەر غەیرەز ئەوەیە کە بنەمای یاسایی بە کاتی کردنی قەراردادەکانی کرێکاران کە بۆتە هۆی لەبەین چوونی ئەمنیەتی کارییان، لە قانونی کاردا چەسپاندووە. مەگەر غەیرەز ئەوەیە کە چوونە دەری کارگاکانی ژێر ١٠ کەس لە مەشمولی قانونی کار، بۆتە هۆی بەهرەمەند نەبوونی بەشێکی بەرین لە کرێکاران لە پشتیوانی ئەم یاسای کارە نیوە وناچڵەش. یان ئەوەی کە سەرهەڵدانی شیرکەتە پەیمانکاریەکانی دابین کردنی هێزی ئینسانی کە بۆتە هۆی بڕانی پێوەندی حوقوقی ڕاستەخۆی بەشێک لە هێزی کار لەگەڵ خاوەن کارەکانیان بۆتە یاسایی. له ڕاستیدا هیچکام لەم سیاسەت گوزاریانە کە بۆتە هۆی توند بوونەوەی چەوساندنەوە و بێ مافی کرێکاران نایاسایی نەبوون. كێشهی کرێکاران ئەساسەن، ڕیشەی لە نیزامی پارێزەری ئەم یاسایە دایە.
ئێستا دەکرێ بە هاسانی هەست بەوە بکەین کە بۆچی هەراو هوریایەک کە نوێنەرانی تەشکولە کرێکاریەکانی سەربە دەوڵەت لە مانگەکانی کۆتایی ساڵدا، سەبارەت بە دیاریکردنی موزد دەیخەنە ڕێ، تا چینی کرێکار لە چاوەڕوانیدا ڕابگرن، ئاکامەکە هەر ئەوە دەبێت کە دەوڵەت و خاوەنکاران لە پێشدا دیاریان کردوە.
بۆ بەرەوروو بوونەوه لەگەڵ وەها بارودۆخێک دەبێ چی بکرێت؟ ئەگەر گرفتی سەرەکی چینی کرێکار نەبوونی تەشەکەلی سەرتاسەری و جەماوەری کرێکارییە، کەوایە دەبێ ئەرکی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری چڕ بوونەوە بێت لەسەر لەبەین بردنی ئەم کەمووکووڕییه.
بەڵام لە باروودۆخێکدا کە چینی کرێکار خاوەنی تەشەکولی چینایەتی و سەرتاسەری خۆی نییە تا ڕاستەوخۆ نوێنەرایەتی کرێکاران بكات لە مەیدانێکدا، وەک مەیدانی دیاری کردنی حەقدەستەکان و وەک بڕیاردەرێك دەرکەوێت، و بۆ چەسپاندنی داخوازیەکانی کرێکاران چەکی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری بەکار بێنێ، کرێکاران دەتوانن بە پشت بەستن بە تۆڕی بەیەکەوە بەستراوی هەڵسوراوان و پێشڕەوانی خۆیان لە ناوەندە جۆراوجۆرە کرێکاریەکاندا و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی خەباتکارانەی، خەبات بۆ زیاد بوونی حەقدەستەکانی لە یەکگرتوییەکی بهكردهوهدا بهرنه پێش. تەشەکولە کرێکاریەکانی مەوجود کە هەرکامە و کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی کرێکاریان لە دەوری خۆیان کۆکردۆتەوە سەرەڕای هەر ناکۆکیەک کە بە یەکەوە هەیانبێت، پێویستە کە لە خەباتدا بۆ زیاد کرانی حەقدەستەکان یەکگرتووانە بجوڵێنەوە.
ژوومارهی زۆری حهرهكهتی رۆژانەی کرێکاران لە سەرتاسەری وڵاتدا، ئهوهیان پێدهڵێت کە زەرفیەتەکانی ئەم خەباتەی ئێستاش، ئەوەندە هەیە کە ئەگەر لە شکڵ و شێوەیەکی سەرەتاێشدا، یەکگرتوانە و سەرتاسەری بجوڵێنەوە، دەتوانن تەرح و پیلانە دژه کرێکاریەکان و لەوانە دیاری کردنی ڕێژەی حەقدەستی چەند جار لەژێر هێڵی هەژاریدا، پوچەڵ بکەنەوە.