ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نزیک شاری کۆیە جارێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو بە سێ مووشەک کەمپی جێژنیکانی کرایە ئامانج، ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ڕابردووش هێزەکانی ڕێژیم بە چەند مووشەکێک هێرشیان کردبووە سەر هەمان کەمپ. هەروەها لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شوێنی ژیان و نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نزیک شاری کۆیە بەردەوام کراوەتە ئامانج و مووشەکباران کراون، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە زەرەر و زیانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.
