کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بە ئامانج گرتنی ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا

بە ئامانج گرتنی ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، دوو دامەزراوەی گرنگی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشدا بە ئامانج گیراون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دامەزراوەی پترۆشیمی عەسەلوویە و هەروەها پاڵاوگەیەکی شاری تەورێز کە لە سەدا ٨٥ی هەناردەی پترۆشیمی کۆماری ئیسلامیان دابین دەکرد، لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا بە چڕی بوردومان کراون و زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە. هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەرپرسانی ڕژیمی ئیسرائیل جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لە سەر ئەو خاڵانەی کە ئەمریکا دیاری کردووە، هێرشەکان فراوانتر دەبنەوە و هەموو ژێرخانەکانی ڕژیم دەبنە ئامانجی سەرەکی.